قەدەغەی هاتوچۆی ئێران بۆ عێراق بەردەوام دەبێت

نوچه‌نێت

وەزیری ڕێگا و شارسازی ئێران ڕایگەیاند گەشت و هاتوچۆ بۆ ٣٩ وڵات و لەوانە عێراق و تورکیا قەدەغە کراوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ی نیسانی ٢٠٢١، محەمەد ئیسلامی لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی "ئیرنا" سەبارەت بە چالاکییەکانی تۆڕی گەشتوگوزار بۆ تورکیا ڕایگەیاند، پێویستە هەموو تۆڕەکانی گەشتوگۆزار ڕێونێنییەکانی بنکەی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ کۆرۆنا ڕچاو بکەن و چالاکییەکانیان ڕاوەستێنن. هەڵبەت گەشتە بازرگانییەکان بۆ تورکیا بەردەوامن، چونکە تورکیا خاڵی پەیوەندیگرتنە بە شوێنەکانی تری جیهانەوە. 
وەزیری ڕێگا و شارسازی سەبارەت بە درێژکردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆ و گەشت بۆ عێراق وتی، " سەفەرکردن بۆ عێراق بە هۆی دۆخی سووری پارێزگای خوزستان هەر پێش نەورۆز قەدەغە کرابوو و سێشەممەی ڕابردوو ئەو بڕیارە بۆ ماوەی دوو هەفتەی تر درێژ کرایەوە". 
ئیسلامی وتی، "لە ئێستادا سەفەرکردن بۆ دوو وڵاتی تورکیا و عێراق قەدەغەیە و سەفەرکردن بۆ وڵاتانی تری دراوسێش بە جێبەجێکردنی پڕۆتۆکۆلەکانی تەندروستی ئەنجام دەدرێت".

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین