کەشناسى هەرێم: بارانبارین ئەمڕۆ و سبەى بەردەوام دەبێت کوردستانی

نوچەنێت:

ڕۆژى چوارشەممە (15/تشرینى دووەم/2023) کەشناسى هەرێم ڕایگەیاند، "ئاسمان هەور دەبێت بەگشتی، لە پارێزگای هەولێر و ناوچە شاخاوییەکان باران بارین دەبێت لە هەندێک کاتدا لە ناوچە شاخاوییەکان ئاستی دابارین مامناوەندە، لە پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری نمە باران هەیە لە هەندێک کاتدا."

کەشناسى هەرێم ئاماژە بەوەشدەکات، "لەئەنجامی کاریگەری نزمە پالەپەستۆی دەریای سوور لەسەر بەشەکانی ناوەراستی عیراق و باشووری هەرێم بەتایبەتی باران بارین لەسەر پارێزگای سلێمانی و کەرکوک و هەڵەبجە زیاتر دەبێت هەندێک کات باران بارینی بەلێزمەو بارانی مامناوەند لەسەر ناوچە جیاجیاکان دەبارێت لە کاتەکانی شەودا کاریگەری ئەم نزمە پاڵەپەستۆیە لاواز دەبێت باران بارین تەنها بەشێوەی نمە باران و کەم لەسەر ناوچە شاخاوییەکان دەمێنێتەوە."

سەبارەت بە کەشوهەواى سبەى پێنجشەممە کەشناسى دەڵێت، "ئاسمان هەور و نیمچە هەور دەبێت، ئەگەری نمە باران هەیە لەسەنتەری پارێزگاکاندا لە هەندێ کاتدا، لە ناوچە شاخاوییەکان و شاخاوییە سنووریەکان تاوە باران دەبێت لە هەندێ کاتی جیاجیادا، پاشان ئاسمان دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور بەگشتی."

بەپێى ڕاگەیێێندراوەکەى کەشناسى هەرێم، "پلەکانی گەرمانزم بوونەوەکى بەرچاو بەخۆى دەبینێت بە (6- 8 ) پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین