سەرۆک نێچیرڤان بارزانى فه‌رمانى دامه‌زراندنى سێ دادوه‌ر واژۆ ده‌كات کوردستانی

نوچەنێت:

وتەبێژى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، بۆ پڕكردنه‌وه‌ى پێداویستییه‌كانى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ دامه‌زراندنى سێ دادوه‌ر بۆ دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان واژۆ كرد.

ڕۆژى سێشەممە (14/تشرینى دووەم/2023) دڵشاد شەهاب، وتەبێژى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان له‌ لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، "پاڵپشت به‌ بڕگه‌ى 16ـەیەم له‌ ماده‌ى ده‌یه‌مى یاساى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان ـ عێراق، ژماره‌ یه‌كى ساڵى (2005)ـی هه‌مواركراو، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (14-11-2023) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ دامه‌زراندنى سێ دادوه‌ر بۆ دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان واژۆ كرد.''

 بەپێى لێدوانى دڵشاد شەهاب، دادوەرەکانی فەرمانی هەرێمیی دامەزراندنیان بۆ دەرچووە پێکدێن لە:

ــ  دادوه‌ر جاسم جه‌زا جافر، سه‌رۆكى دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى ناوچه‌ى سلێمانى.

ــ  دادوه‌ر‌ جاسم محه‌ممه‌د مسته‌فا، جێگرى سه‌رۆكى دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى ناوچه‌ى دهۆك.

ــ  دادوه‌ر تاهر عه‌لى حه‌سه‌ن، دادوه‌رى دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى سلێمانى.

 هەروەها وته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان ئاماژەى بەوەشکرد، "سەرۆک نێچیرڤان بارزانى له‌ چوارچێوه‌ى بایه‌خدان به دامه‌زراوه‌ى دادوه‌ری و بۆ پڕكردنه‌وه‌ى پێداویستییه‌كانى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى، له‌به‌ر رۆشنایى داواكاریى ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌ریى هه‌رێمى كوردستان، دامه‌زراندنى دادوه‌رانى واژۆكردووه‌ و له‌مڕۆوه‌ فه‌رمانى هه‌رێمییان ده‌كه‌وێته‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه، دوای سوێندخواردن، هەرسێ دادوەر وه‌ك ئه‌ندامى دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستبه‌كار ده‌بن." 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین