شەپۆلێکى بارانبارین هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە
نوجەنێت
ئەمڕۆ یەکشەممە (12/ تشرینى دووەم/ 2023) بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان لەبارەی پێشبێنییەکانی بۆ کەشوهەوای چەند رۆژی داهاتوو، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە لە بەشێکى ئەو راگەیێندراوە هاتووە، لەم هەفتەیەدا شەپۆلێکی بارانباران بە دوو قۆناغ روو لە ناوچەکە دەکات و دەڵێت، "پێشبینى هاتنى کەشێکى ناسەقامگیر لە رۆژانى داهاتوو دەکرێت کە بۆ ماوەى چەند رۆژێک لەسەر ناوچەکەمان بەردەوام دەبێت، درێژبوونەوەى نزمە پاڵەپەستۆی لاوازى تورکیا کە کاریگەرییەکەى لە درەنگى شەوى سێشەممە، 14ـی ئەم مانگەوە دەستپێدەکات بۆ رۆژى چوارشەممە 15ـی مانگ، کاریگەرى زیاد دەبێت و بارانبارین بەشێوەى نمە و مامناوەند لەسەرجەم ناوچەکان دەبارێت و هەورە تریشقەش دەبێت.
سەبارەت بە کەش و هەواى سبەى دووشە، لەراگەیێندراوەکە ئاماژە بەوە دەکات، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بەشێک لەناوچە شاخاوییەکان هەوری تەواو دەبێت، ئەگەری نمەباران لەسەر بەشێک لەناوچە سنوورییەکان و بەشێک لەناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک هەیە.خێرایی با: مامناوەند دەبێت لەنێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاژێرێک دا.ئاراستەی با: باکووری رۆژهەڵات.مەوداى بینین: لە نێوان 8 بۆ 10 کیلۆمەتر.
- هەولێر: 28پلە
- سلێمانی: 25 پلە
- دهۆک: 26 پلە
- کەرکووک: 29 پلە
- هەڵەبجە: 25 پلە
- زاخۆ: 26 پلە
- گەرمیان: 31 پلە
- حاج ئۆمەران: 16 پلە
- سۆران: 21 پلە
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment