کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئامادەیە هەڵبژاردنەکانى کوردستان لەکاتى خۆیدا ئەنجام بدات کوردستانی

نوچەنێت:

دواى کۆبوونەوەى شاندى حکومەتى هەرێمى کوردستان للەگەڵ کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئومێد سەباح دەڵێت، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئامادەیى خۆى دەربڕیوە کە هەڵبژاردنەکانى هەرێمى کوردستان لەکاتى خۆیدا ئەنجام بدات.

ڕۆژى چوارشەممە (هەشتى تشرینى دووەم/2023) د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دواى کۆبوونەوەیان لەگەڵ عومەر ئەحمەد، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیی هاوبەشدا ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکەیان خستەڕوو.

 سەبارەت بەدابینکردنى پێداویستییەکانى هەڵبژاردنەکان، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "سوپاسی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەکەین کە بە رۆڵی خۆیان هەستاون و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەموو ئەو پێداویستییانەی دابین کردووە کە پێویستن و بەردەوام لەسەر هێڵن".

لەبارەى ئەنجامدانى هەڵبژاردنى هەرێمى کوردستان لە کاتى خۆیدا، عومەر ئەحمەد، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، "وەکو کۆمیسیۆن، ئامادەین بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن بە شێوەیەکی پیشەییانە و بێلایەنانە".

عومەر ئەحمەد دووپاتى کردەوە کە کۆبوونەوەیەکی باشیان لەگەڵ شاندى حکومەتى هەرێم هەبووە و دەشڵێت، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە یاسای هەڵبژاردنی (1992)ـی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین