وەزيرى دەرەوەى ئەمەريكا سەردانى توركيا دەكات
نوچەنێت
ئەمڕۆ دووشەممە (شەش/تشرينى يەكەم/ 2023) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى كردەوە وەزيرى دەرەوەى سەردانى توركياى كرد و لەگەڵ هاكان فيدان، وەزيرى دەرەوەى ئەو وڵاتە كۆبووەوە، لەو كۆبوونەوە گفتوگۆيان لەسەر دۆخى ناوچەكە و دواين دۆخى غەزە كرد.
سەبارەت بە كۆبوونەوەشى لەگەڵ سەرۆك كۆمارى ئەو وڵاتە تا ئێستا هيچ ئاماژەيەك نييە بۆ كۆبوونەوەى نێوانيان، بەهۆى ئەوەى سەرۆكى توركيا بەردەوامە لەگەشتە ناوخۆييەكەى، كە بڕيارە گوندى ئەيدەر لە باكوورى رۆژهەڵاتى وڵاتەكەى بەسەر بكاتەوە، بەڕاى چاودێرانى سياسى ئەو هەنگاوەى سەرۆكى توركيا بۆ خۆلادانە لە كۆبوونەوەى لەگەڵ بلينكن.
شەوى رابردوو وەزيرى دەرەوەى ئەمەريكا گەيشتە ئەنقەرە بەگوێرەى ئەو وێنانەى بڵاوكرايتەوە، دەسەڵاتدارانى توركيا ئاستى پرۆتۆكۆڵى پێشوازيان دابەزاندووە، لەو پێشوازييە هيچ بەرپرسێكى باڵاى توركيا ئامادە نەبووە، تەنيا بەڕێوەبەرى كاروبارى سياسى لەگەڵ ئەمەريكا لە وەزارەتى دەرەوە و ناميق كەمال نازلى، جێگيرى والى ئەنقرە ئامادە بوون.
بەهۆى پاڵپشتييەكانى واشنتن لە هێرشەكانى ئيسرائيل بۆ سەر كەرتى غەزە، دژ بەو سەردانەى وەزيرى دەورەوەى ئەمەريكا چەند رێكخراو و كۆمەڵەيەك گربوونەوەى ناڕەزاييان لە ئەنقەرە ئەنجام دا.
ئاژانسى ئەنادۆڵ بڵاوى كردەوە، چەندين كەس لە بەردەم باڵيۆزخانەى ئەمەريكا لە ئەنقەرە لە كاتى گەيشتنى وەزيرى دەرەوەى ئەمەريكا گردبوونەوە.
ئەو سەردانەى بلينكن لەدواى خۆپيشاندانى هەزاران هاووڵاتى توركياوە دێت، لە دەوروبەرى بنكەى ئەنجەرليكى سەر بە هاوپەيمانى ناتۆ، كە ئەمەريكا سەرپەرشتى دەكات.
خۆپيشاندەران داواى داخستنى ئەو بنكە و دەركردنى سەربازانى ئەمەريكيان دەكرد، بەهۆى پاڵپشتى رەهاى ئەمەريكا بۆ ئيسرائيل هێرشەكانى سەر هاووڵاتيانى فەڵەستين.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment