لە عێراق بڕیاری زیادكردنی مووچەی خانەنشینان خرایە بواری جێبەجێكردن کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

بەگوێرەی نووسراوێكی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەم هەفتەیە بڕیاری زیادكردنی مووچەی خانەنشینان جێبەجێ دەكرێت و هەر یەكەیان بڕی 100 هەزار دیناریان بۆ زیاد دەكرێت.

ئەمڕۆ یەكشەممە 29ی تشرینی یەكەمی 2023 نووسراوێكی حەمید غزی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران بڵاوكراوەتەوە كە چەند رۆژێك لەمەوبەر دەرچووە. لە نووسراوەكە هاتووە هەر خانەنشینێك مووچەكەی لە ملیۆنێك كەمتر بێت ئەوا بڕی 100 هەزار دیناری بۆ زیاد دەكرێت.

لە بڕگەیەكی تر هاتووە لە یەكی تشرینی دووەم (1/11) بڕیارەكە جێبەجێ دەكرێت و دەبێت وەزارەتی دارایی بۆ ساڵی داهاتووش لە بودجە بە خشتە پارەی بۆ تەرخان بكات. پێشتر لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار لەسەر زیادكردنی مووچەی خانەنشینان درا بوو، بۆ چاكتركردنی بژێوی ژیانیان.



 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین