وەزیرێكی عێراقی دڵنیایی بە مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەدات کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

بەنگین رێكانی وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی عێراق دڵنیایی دەداتە مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لە رەوانەكردنی 700 ملیار دینارەكە و دەڵێ‌، "دووسبەی دەگات".

ئەمڕۆ یەكشەممە 29ی تشرینی یەكەمی 2023 بەنگین رێكانی وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی رایگەیاند، قسەی لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق و تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق كردووە، دڵنیایی بۆ ناردنی 700 ملیار دینارەكەی مووچەخۆرانی وەرگرتووە.

بەنگین رێكانی دەڵێ‌، "بەڵنێمان وەرگرتووە، كە 700 ملیارەكە رەوانەی هەرێمی كوردستان دەكرێت بۆ مووچەی فەرمانبەران، كێشەیەك لە سیستەمی هەژماركردن هەبووە، دووسبەی چارەسەر دەكرێت". پێشتر محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق دڵنیایی دا لەوەی ئەو 700 ملیار دینارەی  لەگەڵ هەرێمی كوردستان لەسەری رێككەوتوون، تا كۆتایی ئەمساڵ رەوانە دەكرێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین