مەسرور بارزانی: نەبوونی متمانەی خەڵک بە بانکەکان زۆر هۆکاری لەپشتە کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنفرانسی ساڵانەی بانكەكانی عێراق بەشدار بوو، باسی لەوە كرد كە خەڵك متمانەی بە بانكەكان نییە، ئەمەش هۆكارێكی زۆری لە پشتە.

ئەمڕۆ شەممە 21ی تشرینی یەكەمی 2023 لە هەولێر كۆنفرانسی ساڵانەی بانكەكانی عێراق بەڕێوەچوو، لە وتەیەكدا كە لە كۆنفرانسەكە پێشكەشی كرد، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان باسی لەوە كرد، خەڵك متمانەی بە بانكەكان نییە، ئەمەش هۆكاری زۆری لە پشتە لەوانە "ناسەقامگیریی دۆخی ئابووری و سیاسیی وڵات، هەروەها تەشەنەسەندنی گەندەڵی بەشێوەیەکی فراوان".

لە بەشێكی تری وتارەكەی مەسرور بارزانی گوتی، "لە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو یارمەتییەکی بانکەکان دەدەین بۆ ئەوەی بتوانین متمانە لەنێوان بانکەکان و هاووڵاتییان دروست بکەین، بانکەکانیش پێویستە خزمەتگوزارییەکانیان فراوان بکەن."

بەگوێرەی ئامارێكی فەرمی عێراق زیاتر لە 81  بانك لە عێراق هەیە، بە حكومی و ئەهلییەوە.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین