شەپۆلێکى بارانبارین هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى کەشناسى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، شەپۆلێکى باران باران چەند ناوپەیەکى هەرێم دەگرێتەوە و پلەکانى گەرما بە شێوەیەکى بەرچاو دادەبەزێت.

ڕۆژى چوارشەممە (18/تشرینى یەکەم/2023) بەڕێوەبەرایەتیى کەشناسى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت .

لەبارەى کەشواى سبەى پێنجشەممە دەڵێت، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت , لە ناوچە شاخاویەکان دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ بارینی باران لە ناوچە شاخاویەکانی باکور و باکوری رۆژهەڵاتی هەرێم و هەندێک ناوچەی پارێزگای دهۆک ..

کەشناسى هەرێم پێشبینى دەکات، پلەکانی گەرما بەگشتی نزیک دەبیتەوە جگە لە پارێزگای دهۆک کەمێک نزم دەبێتەوە، هەروەها بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە دەبێت:

هەولێر : 28 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 26 پلەى سیلیزى

دهۆک : 27 پلەى سیلیزى

کەرکوک : 31 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 28 پلەى سیلیزى

زاخۆ : 27 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 15 پلەى سیلیزى

سۆران : 27 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 32 پلەى سیلیزى

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین