بەهای هەناردەی نەوتی عێراق 52% بەرزبووەتەوە
نوچهنێت
وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، لە ساڵی 2022 بەهای هەناردەی نەوتی عێراق بە بەراورد بە ساڵی 2021 بە رێژەی 52.8% بەرز بووەتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 17ی تشرینی یەكەمی 2023 راپۆرتێكی دەزگای ناوەندی ئاماری سەربە وەزارەتی پلاندانانی عێراق بڵاوكراوەتەوە تێیدا هاتووە كۆی هەناردەی نەوتی و بەرهەمە نەوتییەكان و كەلوپەلی تر لە ساڵی 2022 بەهاكەی 180 ترلیۆن و 900 ملیار دینار بووە كە دەكاتە 124 ملیار و 800 ملیۆن دۆلار.
ئەمەش بە رێژەی 48.8% لە بەهای ساڵی پێشتر 2021 زیاترە، كە ئەو كات 121 ترلیۆن و 600 ملیار دینار بوو بە دۆلاریش 83 ملیار و 800 ملیۆن دۆلار بوو.
سەبارەت بە بەهای هەناردەی نەوتیش دەزگای ئامار دەڵێ، لە ساڵی 2022 بە بڕی 167 ترلیۆن و 600 ملیار دینار نەوت هەناردە كراوە، كە بە هاكەی بە دۆلار دەكاتە 115 ملیار و 600 ملیۆن، واتە بە رێژەی 52.8% لە ساڵی پێشتر زیاتر بووە كە ئەو كات بەهاكەی تەنیا 75 ملیار و 700 ملیۆن دۆلار بوو.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment