بانكی ناوەندی عێراق خزمەتگوزاریەكی دارایی دەوەستێنێت کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

بانكی ناوەندی بڕیاری دا خزمەتگوزاری ویسترن یۆنیۆن بوەستێنێ‌ كە تایبەتە بە حەواڵەكردنی دارایی نێودەوڵەتی، بانكەكە دووپاتی دەكاتەوە ئەم وەستاندنە بە شێوەیەكی كاتی دەبێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 12ی تشرینی یەكەمی 2023 بانكی ناوەندی عێراق بڕیاری داوە، سیستەمی ویسترن یۆنیۆن Western Union بۆ ماوەیەكی كاتی بوەستێنێ‌، ئەمەش بۆ كاراكردنی هەندێك میكانیزم بۆ چاكتركردنی حەواڵەی دارایی تا بە شێوەیەك بێت لەگەڵ رێنماییە نوێیەكانی بانكی ناوەندی بگونجێت. بانكەكە دووپاتی كردووەتەوە، لە كاراكردنەوەی خزمەتگوزارییەكە هاوبەشەكانی ئاگادار دەكاتەوە.

ماوەی ساڵێكە عێراق كێشەی لەگەڵ بەهای دۆلار بەرانبەر بە دینار هەیە، لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو، ئەمریكا هەندێك رێكاری نوێی بۆ پێدانی دۆلار بە عێراق گرتەبەر، دواتر لە هاوینی رابردوو 14 بانكی عێراقی لە لایەن ئەمریكاوە سزادران. وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا عێراق بەوە تۆمەتبار دەكات دۆلار دەخاتە بەر دەست ئەو دەوڵەت و دامەزراوانەی كە لەلایەن ئەمریكاوە سزادراون.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین