كەشناسى هەرێم: سبەى باران دەبارێت کوردستانی

نوچەنێت

كەشانساى هەرێم بڵاوى كردەوە،  بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ، سبەی دوو بۆ پێنج پلە نزم دەبێتەوە و حاجی ئۆمەران دەبێتە ساردترین ناوچەی هەرێمی کوردستان کە پلەی گەرمی تێیدا دەگاتە 19 پلەی سیلیزی، لە چەند ناوچەيەكيش نمەباران دەبارێت.

ئەمڕۆ دووشەممە (نۆى/ تشرينى يەكەم/ 2023) دووشەممە، کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، "ئەمڕۆ ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور؛ لە ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى دهۆک و لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو، لەگەڵ هەبوونی نمەبارانى کەم لە بەشێک لە سنوورى ناوچە شاخاوییەکانى پارێزگاى دهۆک لە ئێوارە و شەودا.

دەربارەى کەشوهەوای سبەی سێشەممەوە کەشناسی رايگەياند، "ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو؛ بارانبارین لە ناوچە جیاجیاکان بەشێوەى نمەباران دەبێت، بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان. لە دواى نیوەڕۆوە بارانبارین کەمێک زیاتر دەبێت، بە تایبەتى لە سنوورى پارێزگاى دهۆک و ناوچە شاخاوییەکان. لە سەنتەرى پارێزگاى هەولێر، سلێمانى و هەڵەبجەش ئەگەرى نمەبارانێکى کەم هەیە."

سەبارەت بە پلەكانى گەرماش بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەمشێوەیە دەبێت:

حاجی ئۆمەران، 19 پلەى سیلیزى

دهۆک، 26 پلەى سیلیزى

زاخۆ، 27 پلەى سیلیزى

سلێمانی، 28 پلەى سیلیزى

سۆران، 28 پلەى سیلیزى

هەولێر، 29 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە، 29 پلەى سیلیزى

کەرکووک، 30  پلەى سیلیزى

گەرمیان، 34 پلەى سیلیزى

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین