ئیسرائیل داوایەكی توركیا رەت دەكاتەوە تورکیە

نوچەنێت

ئیریت لیلیان، باڵیۆزی ئیسرائیل لە ئەنقەرە رایگەیاند، هێشتا زووە پێشنیاری نێوەندگیری نێوان ئیسرائیل و حەماس بكرێت، هێرشەكان دەری دەخات پێویست دەكات حەماس هیچ بوونێكی لە توركیا و هیچ شوێنێكی دیكە نەبێت.

ئەمڕۆ یەكشەممە (هەشتی/ تشرینی یەكەم/ 2023) ماڵپەڕی (حوڕە) بڵاوی كردەوە باڵیۆزی ئیسرائیل لە توركیا رایگەیاند،  كاری لە پێشینەی وڵاتەكەمان وەڵامدانەوەی ئەو هێرشەی حەماسە. 

سەبارەت بە هەبوونی ئەندامانی حەماسیش لە توركیا، باڵیۆزی ئیسرائیل دەڵێت، “سالح عاروری هەندێك جار لە چالاكییەكان لە توركیا دەبیندرێت، پێویستە ئەو كەسە بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی داگایی بكرێت."

لە بەشیكی دیكەی قسەكانی دەڵێت، ئەوی روودەدات دیدی ئێمە بەهێزتر دەكات، كە پێویستە حەماس نووسینگە، یاخود هیچ جۆرە چالاكییەكی لە توركیا و هیچ شوێنێكی جیهان نەبێت.

دەربارەی هەڵوێستی توركیاش، لیلیا جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، ئیسرائیل چاوەڕوانی هاوسۆزی زیاتری لە توركیا دەكرد، بەهۆی ئەوەی توركیا ماوەی چەندین ساڵە رووبەڕووی هێرشی چەكداری دەبێتەوە. 

سەبارەت بە كاریگەری هەڵویستی ئەنقەرە لەسەر پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات، باڵیۆزی ئیسرائیل گوتی، پێم وایە گوتی، پەیوەندییەكانی توركیا لەم دوایە هەندێك بەهێزبۆتەوە، پێویستە ئەو هێرشەی دوێنێ كاریگەری لەسەر نابێت.

رۆژی شەممە  گرووپە چەكدارەكانی بزووتنەوەی حەماس هێرشیان كردە سەر چەند ناوچەیەكی ئیسرائیل، تا ئێستا هێرشەكان لە هەردوولا بۆ سەر یەكتر بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین