فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات: توركیا (145) شوێنی مەدەنی كردۆتە ئامانج
نوچەنێت
ئەمڕۆ یەكشەممە (هەشتی/ تشرینی یەكەم/2023) ماڵپەڕی (نورس پرێس) بڵاویكردەوە فەرماندەی هێزەكانی سووریای دیموكرات پەیامێكی لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئێكس) بڵاوكردەوە تێیدا جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، سوپای توركیا لە هێرشەكانی چەند رۆژی رابردوو بە شێوەی راستەوخۆ توانای ئیدارەی خۆسەری و كاری رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی دامەزراوە مەدەنەكییەكان دەكاتە ئامانج.
لە بەشێكی قسەكانی فەرماندەی هێزەكانی سووریای دیموكرات باس لەوە دەكات، ئەو هێرشەی توركیا بە ئامانجگرتنی ژیانی مەدەنییە، ئەوەش بە ئامانجگرتنی هەوڵە نێودەوڵەتییەكان و كاری رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و دامەزراوە مەدەنییەكانە كە كار لەسەر قووڵكردنەوەی سەقامگیریی و خزمەتكردنی دانیشتوانی ئەو ناوچەیە لەدوای تێكشاندنی داعش دەكەن.
مەزڵووم عەبدی دەشڵێت، هێرشەكانی ئەو دوایەی توركیا وێرانكردنی ژێرخانە لە باكوور و رۆژهەڵاتی سووریا، ناكرێت بە كەمتر لە تاوانی جەنگ ناوببرێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment