سەرۆكی ئیسرائیل: ئێران لەپشت هێرشەكانی ئەمڕۆیە ئێران

نوچەنێت

ئیسحاق هێرزۆغ، سەرۆكی ئیسرائیل رایگەیاند، ئێران لەپشت هێرشەكانی ئەمڕۆی حەماسە بۆ سەر وڵاتەكەمان، ئێرانیش پاڵپشتی هێرشەكان دەكات.

ئەمڕۆ شەممە (حەوتی/تشرینی یەكەم/2023) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاوی كردەوە، ئیسحاق هێرزوغ رایگەیاند، ئیسرائیل بەسەر هەموو بەربەستەكان زاڵ دەبێت، سوپاسی نەتەوە یەكگرتووەكان دەكەین، كە هەڵوێستی روونی بەرانبەر ئەو هێرشانەی كراوەتە سەرمان هەبوو، كە ئەوەش هەنگاوێكی گرنگە. 

لە بەشێكی تری قسەكانی سەرۆكی ئیسرائیل جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، كاتی ئەوە هاتووە بە روونی گوێمان لە سەركۆنەی ئەو كارەی حەماس و ئێرانی پاڵپشتی بێت، هەروەها ئێستا كاتی ئەوەیە شانبەشی ئیسرائیل بووەستن و پاڵشتی دۆزە رەواوەكەی بكەن. 

سەبارەت بەو هێرشانەی چەكدارانی بزووتنەوە، ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێران بڵاوی كردەوە، ئەندامانی پەرلەمانی ئێران پاش نیوەڕۆی ئەمرۆ پاڵپشتی خۆیان بۆ هێرشەكەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل راگەیاند.

رەحیم سەفەوی، راوێژكاری سەریازی رێبەری باڵای كۆماری ئێران رایگەیاند، وڵاتەكەی پاڵپشتی هێرشە مووشەكیەكەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل دەكەین، تا ئازادكردنی قوددس شانبەشانی چەكدارانی فەڵەستین دەوەستین.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەكدارانی حەماس هێرشیان كردە سەر چەند ناوچەیەكی ئیسرائیل، تا ئێستا دەیان كەس لە هەردوولا كوژراون. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین