مەكتەبی سیاسی پارتی پیرۆزبایی لە سەرۆكی یەكێتی دەكات کوردستانی

نوچەنێت

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی کۆتاییهاتنی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی، پیرۆزبایی لە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە (چواری/تشرینی یەكەم/2023) مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆكی یەكێتی لە پەیامەكەد هاتووە، “ ھیوادارین ئاکام و بڕیارەکانی کۆنگرەکەتان خاڵی وەچەرخان بێت" 

دەقی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسی پارتی بۆ یەکێتی:

بۆ/ بەڕێز بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

بەڕێزان ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

سڵاوێکی گەرم

بەبۆنەی کۆتاییھاتنی کۆنگرەی پێنجەمی حزبتان و ھەڵبژاردنی بەڕێزتان بە سەرۆک و ھەڵبژاردنی ئەندامانی سەرکردایەتی پیرۆزباییتان لێ دەکەین و ھیوادارین ئاکام و بڕیارەکانی کۆنگرەکەتان خاڵی وەچەرخان بێت بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان و خزمەتی بەرژەوەندییە باڵاکانی نەتەوە و نیشتمان.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین