تەندروستى ئەردۆغان تێكدەچێت تورکیە

نوچەنێت

رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا لە كاتى پێشكەشكردنى وتارێك لە فراكسيۆنى حزبەكەى لە پەرلەمانى توركيا تەندروستى تێكچوو، بەو هۆيەوە وتارەكەى پێشكەش نەكرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە (چوارى/تشرينى يەكەم/2023) ماڵپەڕى (زەمانى توركى) بڵاويكردەوە سەرۆك كۆمارى توركيا بەهۆى تێكچوونى دۆخى تەندروستى سەردانى بۆ ئيسپانيا هەڵوەشاندەوە.

بڕيار بوو لەسەر بانگهێشتى سەرۆك وەزيرانى ئيسپانيا رەجەب تەيب ئەردۆغان سەردانى ئەو وڵاتە بكات، بەڵام بەهۆى تێكچوونى دۆخى تەندروستى سەردانەكەى هەڵوەشاندەوە.

سەبارەت بە نەخۆشكەوتنەكەى سەرۆكى توركياش، باس لەوە دەكرێت سەرماى بووە، ئەوەش وايكرد سەردانەكەى بۆ ئيسپانيا هەڵوەشێنێتەوە.

پێشتريش لە مانگى نيسانى ئەمساڵ لە كاتى هەڵمەتى بانگەشەى هەڵبژاردنەكان بۆ سەرۆكايەتى لە ديدارێكى تەلەفيزيۆنى دۆخى ئەردۆغان تێكچوو، لەدواى (20) بۆ تەواوكردنى ديدارەكەى تەواوكرد، بۆ ماوەيەكيش لە چالاكييەكانى بانگەشەى هەڵبژاردن دووركەوتەوە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین