سەرۆكی هەرێم لە ساڵیادی كۆچی دوایی مام جەلال پەیامێكی بڵاوكردەوە
نوچەنێت
سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، لە یادی شەش ساڵەی كۆچی دوایی مام جەلال، سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان سەرۆك كۆماری پێشووتری عێراق جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، " ڕێز و پێزانینه‌وه له خه‌بات و تێکۆشانی له‌پێناو ئازادی و مافه‌کانی گه‌لی کوردستان و عێراقدا ده‌ڕوانین.
ئەڕمرۆ سێشەممە (سێی/تشرینی یەكەم/ 2023) سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا كە لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمیڵایەتی (ئێكس) بڵاوی كردۆتەوە، دەڵێت، ئه‌مڕۆ له یادی کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو سه‌رۆک مام جه‌لالدا به ڕێز و پێزانینه‌وه له خه‌بات و تێکۆشانی له‌پێناو ئازادی و مافه‌کانی گه‌لی کوردستان و عێراقدا ده‌ڕوانین.
سەرۆك نێچیرڤان بارزانی ئاماژە بەوە دەكات، “له‌م یاده‌دا جه‌خت له یەکڕیزی و لێكگه‌يشتن و ته‌بايى و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و پاراستنى به‌رژه‌وه‌نديى گشتى ده‌که‌ینەوە کە ئامانج و ویستی زیندووی سەرۆک (مام جەلال)یش بوو."لە كۆتایی پەیامەكەشی دەڵێت، “ گیانی شاد و یادی هه‌میشه به خێر بێت."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment