سەبەى لە چەند ناوچەيەك بارانبارين دەست پێدەكات کوردستانی

نوچەنێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاوى كردەوە، پێشبینی دەکرێت سبەی لە سنووری پارێزگای دهۆک نمەباران و لە سنووری پارێزگای هەولێر و بەشێکی ئیدارەی راپەڕینیش پرووشکەباران ببارێت.

ئەمڕۆ يەكشەممە (يەكى/تشرينى يەكەم/2023) کەشناسیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرای کرد، ئاسمان نیمچەهەور و کەمێک بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ دەبێت، بەتایبەت لە بەشێک لە سنووری پارێزگاکانی هەولێر و کەرکووک و ئیدارەی گەرمیان.

لەبارەی کەشوهەوای سبەی دووشەممە، کەشناسی ئاماژە بەوە دەكات، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان ئاستی هەور زیاتر دەبێت. لە سنووری پارێزگای دهۆک ئەگەری نمەبارانی کەم هەیە؛ لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر و بەشێک لە ئیدارەی راپەڕینیش پرووشەباران دەبارێت.

بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، بەراورد بە ئەمڕۆ، پلەی گەرمای سبەی 1 بۆ 2 پلە دادەبەزێت؛ هەروەها بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بەمشێوەیەی خوارەوە دەبێت:

 هەولێر؛ 31 پلەی سیلیزی

سلێمانی؛ 30 پلەی سیلیزی

دهۆک؛ 29  پلەی سیلیزی

کەرکووک؛ 33 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە؛ 32 پلەی سیلیزی

زاخۆ؛ 29 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران؛ 22 پلەی سیلیزی

سۆران؛ 29  پلەی سیلیزی

گەرمیان؛ 34  پلەی سیلیزی

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین