كەشناسی هەرێم: پلەكانی پلەكانی گەرما دادەبەزێت کوردستانی

نوچەنێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێكدا ئاشكرایكرد، پێشبینی دەکرێت سبەی شەممە گەرما چەند پلەیەک دابەزێت. کەشناسێکیش دەڵێت، “دابەزینی پلەی گەرما لە دهۆک و هەولێر زیاتر دەبێت لە سلێمانی و هەڵەبجە.”

ئەمڕۆ هەینی (29/ئەیلوول/2023) کەشناسیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێكدا ئاشکرای کرد، پێشبینی دەکرێت سبەی پلەی گەرما چوار پلە بۆ شەش پلە بەراورد بە ئەمڕۆ دابەزێت و کەشوهەوا گۆڕانکاری بەسەردا دێت.

سەبارەت بە پلەكانی گەرما ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی  رووداوی راگەیاند، دابەزینی پلەی گەرما بەگوێرەی ناوچەکان دەبێت. سبەی لە سنووری دهۆک و هەولێر، پلەی گەرما زیاتر دادەبەزێت بەراورد بە سلێمانی، هەڵەبجە و گەرمیان".

ئەو شارەزایە ئاماژەی بەوەکرد، پێشبینی دەکرێت لە رۆژانی یەکشەممە و دووشەممەی داهاتوو، پلەی گەرما زیاتر دابەزێت.

گوتیشی، ئەمڕۆ دوایین رۆژە گەرمەکانی ئەمساڵ بوو، هەولێر 38 پلەی تێدا تۆمارکرا؛ ئەمساڵ جارێکی دیکە ناگاتەوە بەو پلەیە".لەبارەی ئەگەری بارانبارینەوە، ئەو شارەزایەی کەشوهەوا دەڵێت، رۆژانی دوو، سێ و چوارـی مانگی داهاتوو ئەگەری بارانبارین هەیە، بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان.

بەگوێرەی کەشوهەوای هەرێمی کوردستان، بەرزترین پلەی گەرما سبەی لە باشووری کوردستان بەمشێوەیەی خوارەوە دەبێت:

هەولێر؛ 34 پلەی سیلیزی

سلێمانی؛ 30 پلەی سیلیزی

دهۆک؛ 32  پلەی سیلیزی

کەرکووک؛ 35 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە؛ 32 پلەی سیلیزی

زاخۆ؛ 34 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران؛ 19 پلەی سیلی

زیسۆران؛ 30  پلەی سیلیزی

گەرمیان؛ 36 پلەی سیلیزی

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین