كۆنگرەی یەكێتی دەسەڵاتەكانی سەرۆك دیاری دەكات کوردستانی

نوچەنێت

بڕیارە ئەمڕۆ لە سێیەم رۆژی كۆنگرەی پێنجی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە شاری سلێمانی پەیڕەوی ناوخۆی پەسند بكرێت، كە پەیڕەكە (15) دەسەڵاتی بە سەرۆكی ئەو حزبە داوە.

ئەمڕۆ هەینی (29/ئەیلوول/2023) لە سێیەم رۆژی كۆنگرەی پێنجی یەكێتی كە دواین رۆژی كۆنگرەیە، پەیڕەوی ناوخۆی ئەو حزبە پەسەند دەكرێت، كە بەشێك لەو پەیڕەوە دەسەڵاتەكانی سەرۆكی ئەو حزبەیە، كە لەنێویاندا سەرۆك سەرپەشتی كاروباری دارایی و پەیوەندییەكان و سەپەرشتی كۆبوونەوەكانی مەكتەبی سیاسی و دەستنیشكاندنی گوتەبێژ و هاوئەهەنگیكردنە لەنێو ئەنجوومەنەكە. 

لە رەشنووسی پەیڕەوی نوێی یەكێتی بەو جۆرە پێناسەی سەرۆك دەكات، "سەرۆک، راگری یەکدەنگی و یەکڕیزی یەکێتییە و کاردەکات بۆ پاراستن و جێبەجێکردنی پەیڕەوی ناوخۆ و یەکڕیزی و یەکگوتاری و یەکهەڵوێستی سەرجەم ئۆرگانەکان و نوێنەرایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکەن لە ناوەوە و لە دەرەوە و لەبەردەم دامودەزگا حکومی و یاساییەکاندا."

لە بڕگەکانی دووەم و سێیەم و چوارەمی ئەو مادەیەشدا ئاماژە بۆ ئەوەکراوە سەرۆکی یەکێتی، سەرۆکی ئەنجوومەنی گشتیی یەکێتی دەبێت و ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتییە و لە کۆنگرە هەڵدەبژێردرێت، هاوکات بە سیمبولی یەکڕیزی و یەکگوتاریی یەکێتی لەناوخۆ و لە دەرەوەی یەکێتی و بەرپرسی یەکەم لە پاراستن و بەهێزکردن و گەشەپێدانی یەکێتی ناوی هێنراوە.

ماوەی سێ رۆژە بە بەشداری (600) ئەندام كۆنگرەی پێنجی یەكێتی لە شاری سلێمانی دەستی بەكارەكانی كردووە، بڕیارە ئەمڕۆ كۆنگرە كۆتایی بە كارەكانی بهێنێت. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین