سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای بزووتنەوەی دیموكراتی ئاشووری دەكات کوردستانی

نوچه‌نێت

لە سەڵاحەدین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای بزووتنەوەی دیموكراتی ئاشووری كرد و لە دیدارێكدا دووپاتی لەسەر هاوخەمی قووڵی خۆی بۆ كەسوكاری قوربانیانی رووداوەكەی حەمدانییە كردەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی ئەیلوولی 2023 سەرۆك مەسعود بارزانی لە سەلاحەدین پێشوازی شاندێكی بزووتنەوەی دیموكراتی ئاشووری كرد كە لەلایەن یەعقووب گورگیس سكرتێری حزبەكەی سەرۆكایەتی شاندەكە دەكرا.

بارەگای بارزانی راگەیێندراوێكی لە سەر دیدارەكە بڵاوكردووەتەوە تێیدا هاتووە، "لەو دیدارەدا هەردوولا هاوخەمیی قووڵی خۆیان بۆ كەسوكاری قوربانیانی ڕووداوی دڵتەزێنی ئاگركەوتنەوە لە قەزای حەمدانیە ڕاگەیاند كە تێیدا سەدان هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا و بریندار بوون"

هەروەها راگەیێندراوەكە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ".لە بەشێكی تری ئەو دیدارەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەرێمی كوردستان و قووڵتركردنی بنەماكانی پێكەوەژیان و سەقامگیری و هەروەها پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوولا تاوتوێ كرا و، سەرۆك بارزانی وێڕای پیرۆزبایی بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی بەڕێز یەعقووب گۆرگیس وەك سكرتێری حزب هیوای سەركەوتنی بۆ بزووتنەوەی دیموكراتی ئاشووری خواست لە كار و چالاكییە سیاسییەكانیاند"ا..
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین