ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم خاوەنی هۆڵەكەی قەزای حەمدانیەی دەستگیركرد کوردستانی

نوچەنێت

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان راگەیێندراوێكی بڵاوكردەوە، لە راگەیێندراوەكە هاتووە، خاوەنی هۆڵی ئاهەنگەکەی حەمدانیە لە هەولێر لە لایەن دامەزراوەکانمانەوە دەستگیر کرا."

ئەمرۆ چوارشەممە (27/ئەیلوول/2023) ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان راگەیێندراوێكی بڵاوكردەوە بڵاویكردەوە لەبەشێكی راگەیێندراوەكە هاتووە، “دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لە کارەساتێکی دڵتەزێندا لە هۆڵێکی بۆنەوئاهەنگەکان لە قەزای حەمدانییەی سەر بە پارێزگای نەینەوا ئاگر کەوتەوە و بەهۆیەوەی سەدان هاووڵاتی بوونە قوربانی. دواتر لە لایەن وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی فیدڕاڵی عێراقەوە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ژمارەیەک کەس دەرچوو لەنێویاندا خاوەنی هۆڵەکە بەناوی (سمیر سلیمان کرومی رفو اسو)." 

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:

ڕاگەیەندراوێک لە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە

خاوەنی ئەو هۆڵەی ئاگری لێ کەوتەوە لە قەزای حەمدانیە لە لایەن دامەزراوەکانمانەوە دەستگیر کرا

دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لە کارەساتێکی دڵتەزێندا لە هۆڵێکی بۆنەوئاهەنگەکان لە قەزای حەمدانییەی سەر بە پارێزگای نەینەوا ئاگر کەوتەوە و بەهۆیەوەی سەدان هاووڵاتی بوونە قوربانی. دواتر لە لایەن وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی فیدڕاڵی عێراقەوە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ژمارەیەک کەس دەرچوو لەنێویاندا خاوەنی هۆڵەکە بەناوی (سمیر سلیمان کرومی رفو اسو).

دوابەدوای گەیشتنی فەرمانی دەستگیرکردن، ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی ئەیلوولی 2023 دامەزراوەکانمان لە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر خاوەنی هۆڵەکەیان دەستگیر کرد و بە فەرمانی دادوەر ڕادەستی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی فیدڕاڵی عێراق کرا.

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین