سەرۆكی هەرێمی كوردستان پیرۆبایی لە مسوڵمانان دەكات کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام موحەممەد دروودی خوای لەسەر بێت پەیامێكی بڵاوكردەوە لەو پەیامە پیرۆزبایی لە موسڵمانان دەكات.

ئەمڕۆ چوارشەممە (27/ئەیلوول/2023) سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی بەبۆنەی لە دایكبوونی پێغەمبەر موحەممەد بڵاوكردەوە، لە پەیامەكەی دەڵێت، "هيوادارم خۆشى و ئاسووده‌يى له‌گه‌ڵ خۆيدا بهێنێت و ئاشتى و ئارامى و سه‌قامگيرى جێگير و پته‌وتر بكات."

دەقی پەیامی سەرۆكی هەرێمی كوردستان:

يادى له‌دايكبوونى پێشه‌واى مه‌زنى ئيسلام حه‌زره‌تى پێغه‌مبه‌ر موحه‌ممه‌د دروودى خواى له‌سه‌ر بێت، به‌ گه‌رمى له‌ ته‌واوى موسڵمانان له‌ كوردستان، عيراق و جيهان پيرۆز ده‌كه‌م. هيوادارم خۆشى و ئاسووده‌يى له‌گه‌ڵ خۆيدا بهێنێت و ئاشتى و ئارامى و سه‌قامگيرى جێگير و پته‌وتر بكات.

له‌ يه‌زدانى مه‌زن داواكارين ئه‌م ياده‌ بكاته‌ هانده‌رێك بۆ ئه‌وه‌ى په‌يامى ئاشتيخوازانه‌ و مرۆڤپه‌روه‌رى و چاكه‌ و ئامۆژگارى و ڕێنيشانده‌ريى حه‌زره‌تى پێغه‌مبه‌ر، به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ى موسڵمانان و مرۆڤايه‌تيدا ڕه‌نگبداته‌وه‌ و بۆ ئێستا و داهاتوويه‌كى باشتر ئاراسته‌ و ڕێنوێنيمان بكات.

هه‌موو ساڵێك به‌ خێر و خۆشى و له‌ هه‌موو لايه‌ك پيرۆز بێت.

نێچیرڤان بارزانی
سەروکی هەڕێمی کوردستان
2023/9/27

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین