سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانی ئاگرەكەی قەزای حەمدانیە دەكات کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆك نێچيرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "له‌م كاته‌ سه‌خت و به‌ ئازاره‌دا، بير و خه‌ياڵمان لاى ئه‌وانه‌ و ئاماده‌ى هه‌موو يارمه‌تيدان و هاوكارييه‌كين."

ئەمرۆ چوارشەممە (27/ئەیلوول/2023) سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا سەرەخۆشی لە كەس و كاری قوربانیانی رووداوەكەی شەوی رابردووی قەزای حەمدانیە دەكات و بە رووداوێكی دڵستەزێن ناوی دەبات.

دەقی پرسه‌نامه‌کەی له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

 پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى و هاوسۆزى و هاوخه‌ميى قووڵم پێشكه‌ش به‌ خێزان و كه‌سوكارى ئه‌و قوربانييانه‌ ده‌كه‌م كه‌ شه‌وى ڕابردوو له‌ ڕووداوێكى دڵته‌زێندا له‌ هۆڵێكى بۆنه‌كان له‌ قه‌زاى حه‌مدانييه، گيانيان له‌ده‌ستدا و بريندار بوون.‌له‌ خواى مه‌زن داواكارين گيانى قوربانييان به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ خێزان و كه‌سوكاريان ببه‌خشێت. هيواى زووچاكبوونه‌وه‌ بۆ برينداران و به‌ركه‌وتووان ده‌خوازين. له‌م كاته‌ سه‌خت و به‌ ئازاره‌دا، بير و خه‌ياڵمان لاى ئه‌وانه‌ و ئاماده‌ى هه‌موو يارمه‌تيدان و هاوكارييه‌كين.

نێچيرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2023/9/27

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین