بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان سێ تۆمەتبارى مەترسیدار دەستگیر دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاشکراى دەکات، سێ تۆمەتبارى مەترسیدار بە تۆمەتى بازرگانیکردن بە ماددەى هۆشبەر و ساختەکردنى پارە دەستگیرکراون.

ڕۆژى سێشەممە (19/ئەیلوول/2023) بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان ڕایگەیاند، "دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەری ئاساییش لەسەر تۆڕێکی بازرگانیکردن بەماددەی هۆشبەر، تیمێکی بەڕێوەبەرایەتیمان بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێرو کەرکوک توانیان سێ تۆمەتباری مەترسیدار لەشاری هەولێر دەستگیربکەن کەپێشینەی تاوانیان هەیەو کاری کڕین و فرۆشتن بەماددەی هۆشبەریشەوە دەکەن."

هەروەها لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، گلەم چالاکیەدا (بڕی یەک کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لەجۆرەکانی کریستاڵ و تریاک و جامایکا لەگەڵ بڕێک پارەی ساختەو ژمارەی ئۆتۆمۆبیلی ساختە لەگەڵ رومانەیەک و چەند چەکێکی جۆراوجۆر) دەستی بەسەردا گیرا. تۆمەتباران پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کرایەوەو رووبەڕوی یاسا دەکرێنەوە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین