وەرزش ئەگەری تووشبوون بە ئەلزەهایمەر كەم دەكاتەوە تەندرووستی

نوچه‌نێت

توێژینەوەیەكی نوێ كە ئەنجامەكەی لە رۆژنامەیەكی بەریتانی بڵاوكراوەتەوە، ئەنجامدانی وەرزش بە بەردەوامی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی ئەلزەهایمەر كەم دەكاتەوە.

بەگوێرەی توێژینەوەیەكی نوێ كە ئەنجامەكەی لە رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی بڵاوكراوەتەوە، دەركەوتووە ئەنجامدانی وەرزش بە بەردەوامی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی ئەلزەهایمەر بە رێژەی 45% كەم دەكاتەوە.

تیمی لێكۆڵینەوە لە نەخۆشخانەی ماساچۆستس " Massachusetts "كە لێكۆڵینەوەكەیان ئەنجام داوە، بۆیان دەركەوتووە لە كاتی وەرزشكردن ماسولكەكان هۆڕمۆنی ئیریسین دەڕژێنێ‌، كە ئەمەیش مادەی ئەمیلۆید كەم دەكاتەوە، كە ئەو مادەیە رێگرە لە بە یەكگەیشتنی خانەكانی مێشك و دواجاریش دەبنە هۆی تووشبوون بە ئەلزەهایمەر.

ئەلزەهایمەر باوترین نەخۆشی پیرییە و نەخۆشەكە تووشی لەبیرچوونەوە دەبێت، بەگوێرەی رێكخراوی نێودەوڵەتی تایبەت بە ئەلزەهایمەر، نزیكەی 55 ملیۆن كەس لە جیهان تووشبووی ئەو نەخۆشییەن.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین