وەزارەتى ناوخۆ بڕیارێک بۆ ئەوانەی قەرزی سزای هاتووچۆیان لەسەرە دەردەکات کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى ناوخۆى هەرێمى کوردستان، لە نووسراوێکدا ئاشکراى دەکات، (20%) داشکان بۆ ئەو کەسانە دەکات، کە سزاى هاتووچۆیان لەسەرە و ماوەى ئەم داشکاندنەکەش شەش مانگە.

ڕۆژى یەکشەممە (10/ئەیلوول/2023) بە گوێرەى نووسراوێکى وەزارەتى ناوخۆ، کە واژى ڕێبەر ئەحمەد وەزیرى ناوخۆى هەرێمى کوردستانى لەسەرە، "بڕیاردراوە بۆ ماوەی شەش مانگ 20% داشکاندن بۆ قەرزی هاتووچۆی سەر شۆفێران بکرێت."

لە بەشێکى نووسراوەکەى وەزارەى ناوخۆدا هاتووە، "بڕیاری لێخۆشبوونی 20%ـی قەرزەکانی سزای هاتووچۆ بۆ ماوەی شەش مانگ درا؛ لە رێککەوتی 28-8-2023ـەوە تاوەکو 28-2-2024 بەردەوام دەبێت. لە دوای کۆتایی هاتنی ئەو ماوەیە، هەرکەسێک پێبژاردن نەداتەوە لەماوەی 30 رۆژدا، بەگوێرەی بەشی 20 لە یاسای هاتووچۆ ژمارە 86ـی ساڵی 2004 مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت".

دەقى بڕیارەکەى وەزارەتى ناوخۆى هەرێمى کوردستان:

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین