چوار رێكخراوی نێودەوڵەتی داوای ئازادكردنی توێژەرە ئیسرائیلییەكە دەكەن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

چوار رێكخراوی نێودەوڵەتی داوا لە حكومەتی عێراق دەكەن، بە زووترین كات بێ‌ هیچ مەرجێك ئەلیزابیس تسرۆكۆڤ ئازاد بكات، كە توێژەرێكی بەناوبانگە و رەگەزنامەی رووسی و ئیسرائیلی هەیە و لە ئاداری رابردووەوە لە عێراق رفێنرداوە.

چوار رێكخراوی نێودەوڵەتی داوا ئازادكردنی تسرۆكۆڤ دەكەن، دوێنێ‌ هەینی هەشتی ئەیلوولی 2023 راگەیێندراوێكی هاوبەشیان بڵاوكردووەتەوە و دەڵێن، "تسرۆكۆڤ دەبێت بێ هیچ مەرجێك ئازاد بكرێت و حكومەتی عێراقیش بەرپرسە لە هەر كۆشێك بۆ سەلامەتی ئەو توێژەرە و ئازادكردنی، لەگەڵ لێپێچنەوە لەو كەسانەی رفاندوویانە".

رێكخراوەكانیش ئەمانەن: دیموكراسی ئێستا بۆ جیهانی عەرەبی، تۆڕی ئەو توێژەرینەی لە مەترسیدان، رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، هیومان رایتس وۆچ.

ئەلیزابیس تسرۆكۆڤ تەمەنی 36 ساڵە و رەگەزنامەی رووسی و ئیسرائیلی هەیە، توێژەرێكی بەناوبانگی زانكۆیەكی ئەمریكییە.  لە 21ی ئاداری رابردوو لە عێراق دیار نەماوە . نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە مانگی حوزەیران ئاشكرای كرد كە ئەو ژنە توێژەرە لە بەغدا لەلایەن میلیشیای حزبوڵای عێراقی رفێندراوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین