سەرچاوەیەكی رووسی: لەوانەیە نتانیاهۆ هێز لە دژی عێراق بەكاربهێنێ
نوچهنێت
رۆژنامەی "نیزاڤیسیمایا"ی رووسی راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە كە لە لایەن ئیگۆر سابولین نووسراوە، كە تێیدا دەڵێ رۆژنامەی ئەلیكترۆنی (ئیلاف) كە بە زمانی عەرەبییە و نووسینگەكەی لە لەندەن، باسی لە زێدەبوونی مەترسییەكانی بەغدا كردووە لەبەرانبەر مەترسی سیناریۆیەكی سەربازی لەلایەن ئیسرائیلەوە.
سەیر ئەوەیە ئەنجومەنی ئاسایشی عێراق لە كۆبوونەوەی خۆی باسی رفاندنی توێژەرە ئیسرائیلییەكەی نەكردووە
ئیلاف زانیارییەكانی لە سەرچاوەیەك وەرگرتووە كە ئاشكرای نەكردووە و باسی لەوە كردووە، سەرچاوەی ئەو ترسە ئەوەیە رفاندنەكە لەلایەن بەرزترین ئاستی تەلئەبیب باس كراوە، چونكە نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل باسی لەوە كردووە تسروكۆڤ كە لە عێراق بۆ زانكۆی پرینستۆن كاری لەسەر تێزی دكتۆرا دەكات، لە مانگی ئاداری رابردوو لە لایەن میلیشای كەتائیبی حزبوڵای شیعە رفێنرداوە. كەچی سەرچاوە عێراقییەكە سەرسوڕمانی خۆی لەوە دەربڕیوە كە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی عێراق لە دوایین كۆبوونەوەی خۆی باسی ونبوونی تسروكۆڤی نەكردووە.
نووسەرە رووسەكە باس لەوە دەكات حكومەتی عێراقی تا ئێستا پێی باشە بە سڵكردنەوە سەرنجی خۆی بە رۆژنامەنووسان دەدات، بە بیانووی ئەوەی لەوانەیە ئامانج لە رووداوەكە ناسەقامگیری بارودۆخی ناوخۆی عێراق بێت، بەڵام ناوهێنانی گرووپێكی سەربە ئێران كە سەرسەختانە ململانێ لەگەڵ ئەمریكا و هاوپەیمانانی دەكات، لەو كێشەیە، پێشبینی ئەوەی تێدا دەكرێت كە تسروكۆڤ كە توێژینەوە لەسەر گرووپە توندڕەوەكان دەكات، لەوانەیە رادەستی تاران بكرێت.
بەگوێرەی نووسەرە رووسەكە، سەرچاوە عێراقییەكان بە رۆژنامەی شەرق ئەوسەتی سعووديیان راگەیاندووە، رووداوی رفاندنەكە ئامانج لێی ئەوەیە فشار بخرێتە سەر ئیسرائیل بۆ ئەوەی دانوستاندن لەبارەی ئەو كەسانەوە بكرێت كە دەستگیری كردوون، بە تۆمەتی پلاندانان لە ئامانجگرتنی ئیسرائیلییەكان.
بەرپرسانی عێراق ترسیان هەیە
نتانیاهۆ هێرش بكاتە سەر عێراق
هەروەها نووسەر ئاماژە بۆ ئەوە دەكات گۆڕەپانی عێراقی لەم چەند ساڵەی دواییدا بەردەوام سەرنجی ئیسرائیلییەكانی راكێشاوە، چونكە لە ساڵی 2021 سەرچاوەیەك لە دەزگایەكی ئەمنی ئیسرائیلی بە رۆژنامەی هارتسی راگەیاندووە، بەگوێرەی هەندێك هەڵسەنگاندنی هەواڵگری چەند گرووپێكی نیمچە سەربازی سەربە ئێران، عێراق بە خاڵی دەستپێك دەزانن بۆ ئامادەكاریی وەشاندنی زەبری راستەوخۆ لە ئیسرائیل.
سەرچاوەكە دەڵێ، "ئێران پێداچوونەوەی بۆ زیانەكان كردووە، دوای ئەوەی دركی بەوە كرد كە زەحمەتە بتوانێ لە نزیك سنوورەكانی ئیسرائیل كار بكات، بۆیە بە شێوازێكی نوێ لە رۆژئاوای عێراق دەڕوانێت، بۆیە مووشەكەكانی لەوێ دانا، كە دەتوانن لە هەر شوێنێكی خاكی ئیسرائیل بدەن، بە رێگەی پێچاوپێچیش دەتوانرێت بۆ شوێن نزیكتر ببرێن".
دوای ئەمە نووسەر باس لەوە دەكات كوردستانی عێراق كە "دەسەڵاتێكی خۆڕێبەری"هەیە، ساڵی رابردوو چەند جارێك كەوتەبەر هێرشی چڕی سوپای پاسدارانی ئێران، بە بیانووی هەڵوەشاندنەوەی پێگەكانی موساد كە گوایە بە بەرفراوانی هانی خۆپیشاندانەكانی ئَێران دەدەن. هەرچەندە لایەنی ئیسرائیلی و حكومەتی عێراق ئەم تۆمەتانەیان رەتكردووە، بەڵام ئەو رووداوە سەربازییانە دەریدەخەن، دوای تەواوبوونی ئەركی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە رێكخراوی تیرۆریستی داعش، عێراق چەند خێرا دەبێتە گۆڕەپانی رووبەڕووبونەوەی ئێران و ئیسرائیل.
نووسەر ئاماژە بۆ بۆچوونێكی ئەنتوان مارداسۆف دەكات كە توێژەرێكە لە پەمانگەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە واشنتن و شارەزایە لە ئەنجومەنی رووسی بۆ كاروباری نێوەدەوڵەتی، كە روونی دەكاتەوە گرووپە شیعەكانی عێراق بە یەك شێوازی یەكگرتووكار ناكەن. نووسەری راپۆرتەكە دووپات لەسەر بۆچوونی ئەو شارەزایە رووسە دەكاتەوە، كە پێیوایە ژمارەیەكی زۆر لە وڵاتانی بیانی لە عێراق چالاكن لە ئەمریكاوە بگرە تا ئێران، بۆیە بە دوور نازانرێت ئیسرائیل چەند هێرشێكی سنووردار ئەنجام بدات، هەروەها ئەم ئۆپراسیۆنە چاوەڕوانكراوەی ئیسرائیل بەشێك دەبێت لە پرۆسەی سازشكردن بۆ ئازادكردنی توێژەرەكە. هەروەها دووپاتی ئەوەیش دەكاتەوە كە ئەمە كارێكی ئاسان نییە بە تایبەتی دوای ئەو پێشكەوتنانەی لە ئیسرائیل روویان داوە و حكومەتێكی ئاینی راستڕەو بە سەرۆكایەتی لە كانوونی یەكەمی 2022 دەسەڵاتی گرتووەتە دەست.
ئەلیزابێس تسروكۆڤ تەمەنی 36 ساڵە و هاووڵاتییەكی ئیسرائیلی بە رەچەڵەك رووسییە. ئەو چەندان پێگەی ئەكادیمی و رێكخراوەیی هەیە و بۆ چەندان ماڵپەڕ و رۆژنامەی بەناوبانگی جیهانی دەنووسی. ستروكۆڤ وەك توێژەرێك سەردانی عێراق كردووە و دواجار لە 23ی ئاداری رابردوو لەلایەن گرووپی كەتائیبی حزبوڵای عێراقی رفێندراوە. هەفتەی رابردوو نووسینگەی نتانیاهۆی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بەرپرسیارێتی رفاندنی ئەو ژنە توێژەر و رۆژنامەنووسەی خستە ئەستۆی حكومەتی عێراق.
سەرچاوە: ماڵپەڕی ئەلجەزیرە
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment