پرسه‌نامه‌يه‌ك له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆك نێچیرڤان بارزانی بەبۆنەی كۆچی دوایی جەمال بابان نووسەر و مێژوونووسی ناوداری كورد پرسەنامەیەكی ئاراستەی كەسوكاری و نووسەران كرد.

ئەمڕۆ هەینی (هەشتی/ئەیلوول/2023) سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پرسە نامەكەی دەڵێت، “بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو مامۆستا جه‌مال بابان، نووسه‌ر و مێژوونووسى ناودارى كورد، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ خێزان و كه‌سوكار و هاوڕێيانى و له‌ نووسه‌رانى كوردستان به‌گشتى ده‌كه‌م."

دەقی پرسەنامەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان

بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو مامۆستا جه‌مال بابان، نووسه‌ر و مێژوونووسى ناودارى كورد، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ خێزان و كه‌سوكار و هاوڕێيانى و له‌ نووسه‌رانى كوردستان به‌گشتى ده‌كه‌م، هاوخه‌ميانم. له‌ په‌روه‌ردگارى مه‌زن داواكارم بيخاته‌ به‌ر به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى و دڵنه‌وايى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.

خوالێخۆشبوو مامۆستا جه‌مال بابان، به‌ توانا و لێهاتوويى و به‌ خامه‌يه‌كى كارامه‌وه‌، ته‌مه‌نێكى درێژى به‌ نووسين به‌خشى و خزمه‌تێكى زۆرى له‌ بوارى نووسينى وێژه‌يى و مێژووييدا كردووه. به‌رهه‌مه‌ به‌پێزه‌كانى، به‌شێكى به‌رچاو له‌ په‌رتووكخانه‌ى كورديدا ده‌گرن‌. گيانى شاد و يادى هه‌ميشه‌ به‌ خێر بێت.

نێچيرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2023/9/8

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین