گوتەبێژی حكومەتی عێراق: حكومەتی ناوەند پابەندییە داراییەكانی بەرانبەر هەرێمی كوردستان جێەجێ كردوە کوردستان- عێراق

نوچەنێت

باسم عەوادی، گوتەبێژی حكومەتی عێراق رایگەیاند، حكومەتی ناوەندی هەموو پابەندییە داراییەكانی بەتەواوی بەرانبەر هەرێمی كوردستان جێبەجێكردووە.

ئەمڕۆ هەینی (هەشتی/ئەیلوول/2023) ماڵپەڕی (واع) بڵاویكردەوە گوتەبێژی حكومەتی عێراق رایگەیاند، حكومەتی ناوەندی هەوڵی زۆری داوە بۆ ئەوەی لە كۆتایی مانگی حوزەیرانی ئەم ساڵ چارەسەرێك پێشكەش بكات. 

لە بەشێكی پەسكانی دەڵێت، ئەو پارەیەی لە ئەستۆی حكومەتی هەرێمی سێ ئەوەندەی پشكی هەرێمە كە یاسای بوودجە هاتووە. 

عەوادی لە بەشێكی تری قسەكانی حكومەتی هەرێم بە رادەستنەكردنی داهاتە نەتەوەی نانەوتییەكان رادەست ناكات.

هەرەك ئاماژە بەوەش دەكات، حكومەتی عێراق كاری لەسەر ئەوە كردووە بەگوێرەی یاسا بە بڕیارێك ئەنجوومەنی وەزیران قەرز بداتە حكومەتی هەرێم تاوەك كێشە داراییەكان لەبنەڕەتەوە چارەسەر دەكرێت.

بەگوێرەی قسەكانی عەوادی حكومەتی ناوەندی سوورە لەسەر جێبەجێكردنی مافەكانی هاونیشتیمانی هەرێم، هەروەك سوورە لەسەر مافی هاونیشتیمانیان لە هەموو پارێزگاكان. 

گوتەبێژی حكومەتی ناوەندی جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، پابەندبوون بە یاسای فیدڕاڵی رێككەوتنە واژۆكراوەكانی لەسایەی دەستوور كورترین رێگایە تەواوكردنی رەونەكردنی پارە و بەهێزكردنی متمانە.

لەدوای خستنەبواری جێبەجێكردنی یاسای بودجە تا ئێستا حكومەتی عێراق هیچ بڕە پارەیەكی بەگوێرەی یاسای بودجە رەوانەی هەرێمی كوردستان نەكردووە، كە دەبوو مانگانە ملیارێك و (375) ملیۆن دیار رەوانەی هەرێمی كوردستان بكات. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین