زیانەکانى رووداوەکەى ڕێگەى هەولێر – کەسنەزان بۆ (11) بریندار بەرزبووەوە کوردستانی

نوچەنێت:

دوایین ئامارى رووداوى هاتووچۆى ڕێگەى هەولێر – کەسنەزان بەرزبووەوە بۆ برینداربوونى (11) شۆفێر و زیانگەیاندن زیاتر بە (20) ئۆتۆمبێل.

درەنگاى شەوى ڕابردوو (حەوت/ئەیلوول/2023) لەسەر ڕێگەى سەرەکى هەولێر – کەسنەزان ئۆتۆمبێلێک جۆرى میکسەر چیمەنتۆ بەهۆى نەمانى برێکەوە و لەدەستدانى کۆنتڕۆڵ خۆى بەژمارەیەک ئۆتۆمبێل کێشا.

فازڵ حاجى، وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتی هاتووچى هەولێر سەبارەت بە زیانەکانى رووداوەکە دەڵێت، "(11) کەس بریندار بوونە، (21) ئۆتۆمبێلى جۆراجۆر زیانى پێگەیشتووە، هەروەها زیانێکى زۆرى بە دار و جوانکارى و ستوونى کارەبا و هێماکانى هاتووچۆ گەیاندووە."

وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتی هاتووچى هەولێر لەسەر رووداوەکە ڕوونکردنەوەى زیاتر دەدات و دەڵێت، سوپاس بۆخوا زیانى گیانى نەبووە، بەڵام زیانێکى یەکجار زۆرى بە ئۆتۆمبێل و شەقامەکە گەیاندووە، بەڵام شوفێری مێکسەرەکە دواى رووداوەکە تا ئێستا دیار نییە و بۆ شوێنکى نادیار ڕایکردووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین