وەزارەتی دارایی و ئابووری: رێنمایی تایبەت بە وەرگرتنەوەی قەرز و گەڕاندنەوەی پشکی پێشینە لە کەفیل هەڵوەشێندرایەوە کوردستان- عێراق

نوچەنێت

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "لەسەر فەرمانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و بە رەچاوکردنی دۆخی ئێستای هاووڵاتییان و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، پاڵپشت بە نووسراوی ئەنجوومەنی وەزیران، بڕیاردرا؛ بە هەڵوەشاندنەوەی رێنماییمان (ژمارە 9ـی ساڵی 2023) تایبەت بە وەرگرتنەوەی قەرز و گەڕاندنەوەی پشکی پێشینەی هاوسەرگیری و خانووبەرە لە دەستەبەر (کەفیل)."

ئەمڕۆ چوارشەممە (شەشی/ئەیلوول/2023) وەزارەتی دارایی و ئابووری بڕیاری دا بڕیاری ژمارە نۆی ساڵی (2023) تایبەت بە وەرگرتنەوە قەرز و گەڕاندەوەی پێشینەی هاوسەرگیری هەڵوەشێنێتەوە.

وەك لە فەرمانەكەی وەزارەتی دارایی هاتووە، بە رەچاوكردنی بارودۆخی ئێستای هاووڵاتیان و فەرمانبەران لە هەرێمی كوردستان پاڵپشت بە نووسراوی ئەنجوومەنی وەزیران/ سەرۆكایەتی دیوان ژمارە (1028) لە (2023/8/20) بڕیار درا هەڵوەشاندنەوەی رێنماییمان (ژمارە 9ـی ساڵی 2023) تایبەت بە وەرگرتنەوەی قەرز و گەڕاندنەوەی پشکی پێشینەی هاوسەرگیری و خانووبەرە لە دەستەبەر (کەفیل)." 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین