دەستەى گشتى ناوچە كوردستانییەکان: ئەوانەى دۆخى کەرکووکیان شێواندووە دەبێ ڕووبەڕووى یاسا بکرێنەوە
نوچەنێت:
ڕۆژى شەممە (دوو/ئەیلوول/2023) دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستان بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، " سیاسەتی داگیرکردنی جادەو شەقامە گشتێکان لە ناو جەرگەی گەڕەکە کوردێکاندا درێژکردنەوەی هەمان سیاسەتی هەژموون گەراییەو هەر جارەی بەبیانوویەک ئەنجامی ئەدەن."
دەقى راگەیێندراوەکەى دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى هەرێمى کوردستان:
بەداخەوە جارێکی تر کەرکوک بەهۆی سیاسەتی جیاکارێ وە ئەبێتە گۆڕەپانی ململانێیەکی ناهاوسەنگ و ئاسایش و ئارامی شارەکە ئەشێوێنرێت، ئەم سیاسەتی هەژموون گەراییەی چەند لایەن و هێزێکی بەناوی پێکهاتەی عەرەبێ وە بە بیانووی جیاواز دژی کەرکوکێکان پەیڕەوی ئەکەن دۆخی شارەکە زیاتر ئەشێوێنێ و ئەو متمانەو برایەتیە کەمەی کە هەشە لێکی هەڵ ئەوەشێنێت،گرژێکانی ئێوارەی ئەمڕۆش جارێکی تر دەرئەنجامی بەکەم بینینی کوردو هەوڵی فەرزکردنی هەژموون و ئیرادەی لایەنەکە بەسەر لایەنێکی رەسەنی پێکهاتەی شارەکە، بەداخەوە سیاسەتی داگیرکردنی جادەو شەقامە گشتێکان لە ناو جەرگەی گەڕەکە کوردێکاندا درێژکردنەوەی هەمان سیاسەتی هەژموون گەراییەو هەر جارەی بەبیانوویەک ئەنجامی ئەدەن، ئێمە پێمان وایە هەموو هێزێکی نیشتیمانی بە پێ دەستور مافی بارەگا و هەڵسوڕانی سیاسی هەیە ڕێگری لە کردنەوەی بارەگاکانیش دژی دەستورە، داوا ئەکەین هەرچی زووە پەلە بکرێت لە هێورکردنەوەی دۆخەکەو ئەو لایەنانەی دۆخی شارەکەیان چەندین ڕۆژە شێواندوە ڕوبەڕووی یاسا بکرێنەوە، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە حکومەتی عێراق هاوسەنگی لە بەڕێوەبردنی ئەو شارەدا ڕەچاوبکات و هیچ پێکهاتەیەک فەرامۆش نەکرێت، لە کۆتایدا پێویستە دەسەڵاتی لۆکاڵی کەرکوک بە زووترین کات لیژنەیەک لە سەر بەناهەق شەهید کردنی کاکە هاوکار دروستبکات و ئەنجامدەرانی ڕووبەڕووی دادگا بکرێتەوە.
دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment