فەوزى هەریرى: ئەوەى بەغدا بەرامبەر هەرێمى کوردستان دەیکات ناڕەوایە کوردستانی

نوچەنێت:

فەوزى هەریرى، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەى نەناردنى شایستە داراییەکانى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، ئەوەى بەغدا بەرامبەر ئێمە دەیکات ناڕەوایە.

ڕۆژى سێشەممە (29/ئاب/2023) فەوزى هەریرى، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەکۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت پابەند نەبوونى بەغدا بۆ جێبەجێکردنى بودجە و ناردنى شایستە داراییەکانى هەرێمى کوردستان گوتى، ئەوەى بەغدا دەیکات نا حەق و نا ڕەوایە، هەموومان ئەوە دەزانین.

هاوکات فەوزى هەریرى روونکردنەوەى زیاترى دا و دەڵێت، پێویستە ئێمە زیاتر پێداگیرى بکەین لەسەر مافەکانمان لەچوارچێوەى دەستوورى عێراق بچەسپێت.

سەبارەت هەناردەکردنەوەى نەوتى کوردستان لە ڕێگەى تورکیا، ڕەتیکردەوە ئاگادارى ئەو پرۆسەیە بێت و گوتیشى، هەموو هەرێمى کوردستان مافى ئەوەیەى هەیە هەموو رێکارێک بگرێتەبەر بۆ وەرگرتنى ماف و شایستە داراییەکانى لە بەغدا وەربگرێت.     

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین