سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی نوێی ئەمەریكا دەكات
نوچەنێت:
ئەمڕۆ پێنجشەممە (24/ئاب/2023) لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە مارك سترۆ كونسوڵی گشتیی نوێی ئەمەریكا لە هەرێمی كوردستان كرد.
بارەگاى بارزانى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا، كۆنسوڵی نوێى ئەمەریكا خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی كە "ئەو دەرفەتەی هەیە لە هەرێمی كوردستان كار بكات و وێڕای ئاماژەپێدان بە پەیوەندییە مێژووییەكانی وڵاتەكەی لەگەڵ هەرێمی كوردستان لە قۆناغە جیاجیاكاندا، ڕۆڵی سەرۆك بارزانی لە گەشەپێدانی ئەو پەیوەندییانە و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بەرز نرخاند و جەختی لە بەردەوامیی هەماهەنگی و كاری هاوبەشی نێوان ئەمەریكا و هەرێمی كوردستان كردەوە."
هەروەها لە ڕاگەیێندراوەدا ئەوەش هاتووە، "سەرۆك بارزانی هیوای سەركەوتنی بۆ كونسوڵی نوێی ئەمەریكا خواست و ڕۆشنایی خستەسەر بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە و مەترسیی مانەوەی تیرۆر، و هەروەها بەردەوامیی هاوكاری و هەماهەنگیی نێوان ئەمەریكا و هەرێمی كوردستان لە شەڕی تیرۆر و بوارە جۆراوجۆرەكانی تر بە پێویست زانی."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment