ملياردێرەكانى رووسيا بە شێوازى ناديار گيان لەدەست دەدەن وەرگێڕان

نوچەنێت

دواى ئەوەى شەوى رابردوو راگەیاندەكان بڵاویان كردووە، یەڤگینى پریگۆژین، سەرۆكى گرووپى ڤانگەر بەهۆى كەوتنە خوارەوەى فڕۆكە گیانى لەدەست داوە، ئەو فڕۆكە چەندین كەسى دیكەى نزیك لە ڤلادیمێر پووتین، سەرۆكى رووسیاى تێدا بووە، بەگوێرەى راپۆرتە رۆژنامەوانییەكان لەسەرەتاى دەستپێكردنى جەنگ ئۆكراینا چەندین بازرگانى گەورە بە رێگەى نادیار كۆتایى بە ژیانیان هێندراوە.

یەڤگینى لە مانگى حوزەیرانى ئەمساڵ بۆ ماوەیەكى دژ بە سەركردە سەربازییەكانى رووسیا هەڵگەڕایەوە، دوێنێ چواشەممە بەهۆى كەوتنە خوارەوەى فڕۆكەیەك لەگەڵ نۆ كەسى تر گیانى لەدەست دا، كە یەكێك لەوانى دیمیترى ئۆكتینى دەستەڕاستى بوو.

دەستەى گواستنەوەى ئاسمانى رووسیا جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، پریگۆژین لەو فڕۆكە تایبەتە بووە كە لە مۆسكۆوە بەرەو سانت پترسبۆگ بەڕێكەوتووە، لە نزیك گوندى كۆجینكینۆ لە ناوچەى تەفیر لە باكوورى مۆسكۆ خۆیى ئەوانەى لەو فڕۆكە بوونە گیانیان لەدەست داوە.

كۆتاییە ناڕوونەكان

لەو كاتەوەى جەنگى رووسیا لە ساڵى رابردوو بۆ سەر ئۆكراینا دەستى پێكردووە، ژمارەیەك كەسى نزیك لە پووتین بە شێوەیەكى ناڕوون كۆتایى بە ژیانیان هاتووە، رۆژنامەكانى رۆژئاوا گومانیان لە كوژرانى ئەو كەسانەى نزیك لە فەرمانڕەواى كرملین هەیە.

رۆژنامەى لۆفیگارۆى فەڕەنسى دەپرسێت، ئایا مردنى ژمارەیەك لە ئۆلیگاریشەكانى رووسى (بژاردەى فەرمانڕەوا) لە سەرەتاى دەستى پێكى جەنگى رووسیا بە شێوەیەكى ناڕوون بە رێككەوتە؟

یەكەم مردنى ناڕوون لیۆنید شۆلمان، سەرۆكى جێبەجێكارى كۆمپانیاى گازپرۆرم، كە كۆمپانیایەكى رووسى ناسراوە بۆ دەرهێنان و گواستنەوەى گازى سرووشتى، ئەو پیاوە سەرۆكى گواستنەوەبوو لە كۆمپانیاى گازپرۆم ئینفست، كە پڕۆژەكانى وەبەرهێنانى و كۆمپیانیا زەبەلاحە بەرێوە دەبەرد.

لە (30) كانوونى دووەمى ساڵى رابردوو كەمتر لە مانێك پێش دەستپێكردنى هێرشى رووسیا بۆ سەر ئۆكراینا، لە تەمەنى (60) ساڵى گیانى لەدەست دا، ئەو پیاوە لە ناوچەى سانت پترۆسبۆرگ گیانى لەدەستدا، لە تەنیشتى، پەیامێكى خۆكوژى داندرابوو.

لە (25) مانگى دواتر جەنگى ئۆكراینا دەستى پێكرد، لەناكاو ئەلیكسەندەر تیۆلیاكۆف، بەرپرسى دووەمى جێبەجێكار لە كۆمپانیاى گازپرۆم گیانى لەدەست دا، شوێنى مانەوەى لە نزیك سانتپرۆس بۆرگ لە تەمەنى (61) ساڵى بە هەڵواسراوى دۆزرایەوە.

بەگوێرەى رۆژنامەى نۆڤیا گازیتا، كە راگەیێندێكى ئۆپۆزسیۆنى رووسیایە، پزیشكانى دادوەرى لە ماڵپەڕەكەیان بۆ شیكارى ئەو رووداوە نووسیویانە، چەند ئۆتۆمبێلێكى گەورەى دەزگاى ئەمنى لە گازپرۆك گەیشتن، پۆلیسەكانیان دوورخستەوە شوێنى تاوانەكەیان دەورەدا.

لە (28)ى شوبات  میخائیل واتفۆرد، میاردێرى رووسی كە سامانەكەى لەبوارى نەوت و گاز بەدەستهێناوە، بە هەڵواسراوى  لە گەراجەكەى دۆزرایەوە، بەگوێرەى راپۆرتێكى رۆژنامەى تایمزى لەندەنى رووداوى واتفۆرد لە دەوروبەرى لەندەن رویداوە، پۆلیسى ئەو وڵاتە گومانیان لە مردنەكەى هەبووە، بەڵام هیچ بەڵگەیەك نەبوو كە ئەو خۆكوشتنە .

لە (24)ى نیسان فاسلى میلینیكۆڤ، میلیاردۆێرى رووسى لە شوقەكەى لە نفگۆرۆد، لە رۆژئاواى رووسیا خۆى كوشت، كوژرانى ئەو كەسە پێچەوانەى ئەوانەى تر تەرمى خێزان و منداڵەكانیشى كە چوار ساڵ و (10) بوون لە نزیك شوێنى كوژرانەكەى دۆزرانەوە، پاشان بە كوشتنى خێزان و دوو منداڵەكەى تۆمەتباركرا، رۆژنامەى كۆمیرسانتى رووسى دیدارى لەگەڵ دراوسێ و نزیكەكانى كردبوو، لەگەڵ ئەو بۆچوونە هاوڕانەبوون، دەڵێن، خێزانێكى یەكگرتووبوونە.

دەزگا راگەیاندنەكانى دیكە دەڵێن، ئەو پیاوە تەمەن (43) ساڵە كە گرووپى میدسۆن بۆ داوودەرمانى بەڕێوەدەبرد، تووشى بەربەستى دارایى گەورەببووو، كۆمپانیاكەى ئەو ملیاردێرە بەهۆى سزاسەپێندراوەكانى سەر رووسیا خەریكبوو مایەپووچ دەبوو.

چەندین پرسیارى تر سەبارەت بە مردنى ڤلادیسلاڤ ئەفایف، جێگرى سەرۆكى پێشووى گازپرۆم بانك هەیە، كە یەكێكە لە گەورەترین قەرزدەرەكانى پەیوەست بە گازپرۆم، پێشتریش بەرپرشێكى گەورەبوو لە كرملین و ئەنجوومەنى دۆما.

لە (18)ى نیسانى ساڵى رابردوو لە تەمەنى (51) ساڵى بە مردوویى لە شوقەكەى لە مۆسكۆ دۆزرایەوە، كە ئەو كاتە خێزانەكەى زگى هەبوو، هەروەها كچەكە تەمەن (13) ساڵییەكەشى بە مردووى دۆزرایەوە شوێنەوارى فیشەك بە جەستەیەوە دیار بوو.

گومانى نزیكەكان

بەگوێرەى قسەى فەرمى لێكۆڵەرانى رووسى، ئەو خێزانە خۆیان كوشتووە، بەڵام جارێكى تر یەكێك لە دراوسێكى لە دیدارى لەگەڵ گۆڤارى نیوزویك دەلێت، هیچ هۆیەك نەبووە ئەو كارە بكات، لەوانەیە كوژرابن.

لە (19)ى نیسان تەرمى سێرگى برۆتوسینى تەمەن (53) ساڵ و خێزان و كچەكە تەمەن (18) ساڵەكەى لە ماڵەكەى لە یوریت دیمى مار لە ئیسپانیا دۆزرانەوە، كە بۆ بەسەربردنى پشوو لەوێ بوون.

ئەو ملیاردێر بە دارێك هەڵواسرابوو لە باخچەكەى، خێزان و منداڵەكەشى بە چەقۆ كوژرابروون، لێكۆڵەران گومانیان لە كوژرانى ئەو بزنسمانە و خێزان و چەكەكەى هەیە، كە لە كاتى نوستن خۆیان كوشتبێت.

یۆرى ڤۆرۆنۆڤى تەمەن (61 ) ساڵ بزنسمانێكى رووسى بوو سەرۆكى گرووپى كۆمپانیا گازپرۆمى دەكرد، لە مەلەوانگەكەى لە شوێنى مانەوەى لە چوارى تەمووز بەكوژراوى لە سانت پترۆس بۆرگ دۆزرایەوە، لێكۆڵەران نەگەیشتنە ئەو ئەنجامەكەى كە ئایا كوژراوە یاخود خۆى كوشتووە، بەڵام لیژنەى لێكۆڵینەوەى رووسى جەختیان لەسەر ئەوە دەكردەوە، كە ئەو كەسە لەگەڵ هاوبەشەكانى ناكۆكى هەبوو، خێزانەكەشى پێى وایە لەلایەن هاوكارەكانییەوە فریودراوە.

لەلایەكى دیكەوە لە (19) ئایار ئەلیكسەندەر سۆتین، بەرپرسى باڵاى پێشوو گرووپى نەوتى رووسى لۆك ئۆیل، كە گەورەترین بەرهەمهێنى نەوتە لە رووسیا كۆچوى دوایى كرد، ئەو گەنجە تەمەن (43) ساڵە بە سەرخۆشى چۆتە ماگوا فلۆریسى جادووكەر لە دەوروبەرى مۆسكۆ، ئەو جادوكەرە بەدار لێى داوە، بۆ ئەوەى ژەرەكەى لە جەستەى بێتەدەرەوە، بەڵام تووشى رشانەوەبووە و مردووە.

جگە لەوانەش چەندین میلیادێرى ترى رووسى بە شێوازى ناڕوون گیانیان لەدەستداوە، زۆربەشى ئەوانەى گیانیان لەدەستداوە، لە بوارە هەستیارەكانى بازرگانى وەز و نەوت و سامانى ژێر زەوى كاریان كردووە. 

سەرچاوە: حوڕە

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین