سەرۆک بارزانی لەگەڵ چین و تویژەکانی قەزای شێخان کۆبووەوە
نوچەنێت
ئەمڕۆ چوارشەممە (23/ئاب/2023) سەرۆك بارزانی سەردانی قەزای شێخانی كرد و لەگەڵ چین و توێژەكانی ئەو ناوچەیە كۆبووە، لەو كۆبوونەوە وێڕای ئاماژەدان بە پابەندبوونی خەڵکی ناوچەکە بە فەرهەنگی پێکەوەژیان داوای کرد کە ڕێگە نەدرێت هیچ کەسێک و لایەنێکی نامۆ و لادەر ئەو فەرهەنگە دەوڵەمەندە بشێوێنن.
سەبارەت بە دۆخی ناوچەكە سەرۆک بارزانی ئاماژەی بە بارودۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان دا و ڕایگەیاند، کە هەموو هەوڵێک دەخاتەگەڕ کە دۆخی ناوخۆ چارەسەر بکرێت و هەموو لایەک لەسەر ستراتیژیەکی نەتەوەیی و نیشتیمانی ڕێک بکەون. ئەوەشی خستەڕوو کە حکوومەتی تازەی عێراقی لەسەر بنەمای ڕێککەوتنێکی گشتی و ڕەچاوکردنی شەراکەت و تەوازون و تەوافوق دامەزرا بەڵام بەداخەوە ئەو بنەمایانە پشتگوێ خرا. لەدوای سەردانی شاندی باڵای پارتی بۆ بەغدا ئەو چاوەڕوانییە هەیە گرفتەکان چارسەر بکرێن.
سەرۆک بارزانی لە بەشێكی تری قسەكانی باسی لەوە کرد، کە پێویستە هەرێمی کوردستان پشت بە توانا و سەرچاوەکانی ببەستێت و بۆ ئەو مەبەستەش کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێم بەرنامە و پلانی باشی ئەنجام داوە و دەرئەنجامەکانی بە دیار دەکەون.
سەرۆک بارزانی باسی لەو مەترسی و کۆسپانە کرد، کە لەبەردەم گەلی کوردستاندا هەن، داواشی کرد کە هەموو لایەک پێکەوە هاوکار بن بۆ قووڵکردنی هەستی نیشتمانپەروەری و هۆشیارکردنەوی خەڵک بۆ ڕووبەڕووی ئەو تەوژمە کە شیرازەی کۆمەڵگە و گەنجەکانمان دەکاتە ئامانج.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment