هاووڵاتیانى هەرێمى کوردستان دەتوانن بە ئۆتۆمبێلى خۆیان گەشت بۆ ئێران بکەن کوردستانی

نوچەنێت:

پارێزگاى هەولێر ئاشکراى دەکات، ئێران ڕێگە بە هاووڵاتییانى هەرێمى کوردستان دەدات، "بۆ ماوەى یەک ساڵ بە ئوتۆمبێلى تایبەتى خۆیان و بارهەڵگر و هەموو جۆرە ئۆتومبێلێک هاتووچۆ و گەشت بکەن بۆ کۆمارى ئیسلامى ئێران."

ڕۆژى سێشەممە (23/ئاب/2023) ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و نەسڕوڵڵا ڕەشنوودى، سەرکونسڵى کۆمارى ئیسلامى ئێران لە هەولێر، خاڵێک بۆ  ڕێککەوتنامەکانی دوو ساڵی ڕابردووی نێوان پارێزگارى هەولێر و پارێزگاری ئازاربایجانی ڕۆژئاوا(ورمێ) زیادکرا بۆ باشترکردنى جموجۆڵی بازرگانی و ئابووری و ئاسانکارى بۆ هاتووچۆى هاوڵاتیان و گەشتیارانى هەردوولا.

پارێزگاى هەولێر لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "هەردوولا لە کۆبوونەوەى ئەمڕۆدا ڕێککەوتن، هاوڵاتییانى سنوورى پارێزگاى هەولێر و هەرێمى کوردستان لە ڕێگەى وەرگرتنى کارتێکى تایبەت "دەفتەرچە" کە یەکجار مامەڵەى وەرگرتنى دەکرێت و بە نرخێکى کەمى دیاریکراو ئەو کارتە وەردەگرن، دەتوانن بۆ ماوەى یەک ساڵ بە ئۆتومبێلى تایبەت بە خۆیان و بارهەڵگر و هەموو جۆرە ئۆتومبێلێکى دیکە هاتووچۆ و گەشت بۆ کۆمارى ئیسلامى ئێران بکەن."

هاوکات دەشڵێت، "لە ئێستادا میکانزمى سەرجەم ئەو ڕێکار و ڕێوشوێنانەی تایبەتن بەو پرسە دانراوە و یەکلایی کراوەتەوە، لە ماوەیەکى نزیکى داهاتووشدا بەپێى ڕێکار و ڕێنماییە بەرکارەکانی هەردوو وڵات دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین