سەرۆک بارزانى لەگەڵ ئەفسەر و پلەدارانی پێشمەرگە و دەزگا ئەمنییەكانی دهۆك كۆبووەوە
نوچەنێت:
ڕۆژى سێشەممە (22/ئاب/2023) سەرۆك مەسعود بارزانی لەدهۆک لەگەڵ ئەفسەر و پلەدارانی پێشمەرگە و دەزگە ئەمنییەكانی سنووری پارێزگای دهۆك كۆبووەوە.
بارەگاى بارزانى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت،لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی پێزانینی بۆ قوربانیدان و ماندووبوون و شەونخونیی هێزی پێشمەرگە و دەزگە ئەمنییەكان هەبوو و سوپاسی كردن كە "ئەوان توانیویانە سەقامگیری و ئاسایشی خەڵكی كوردستان دابین بكەن. ئەوەشی خستە ڕوو كە پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكان هەردەم لە هێڵی پێشەوەی ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەكانن و خەڵكی كوردستان قەدریان دەزانێ و ڕایگەیاند كە ئێوە هەمیشە لە دڵی من دان."
هەروەها لەڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، سەرۆك بارزانی، بەرچاوڕوونیی پێویستی لەبارەی بارودۆخی سیاسیی هەرێم و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراقی فیدڕاڵ و هەروەها دۆزی گەلی كوردستان و ئەو هەڕەشە و تەحەددیاتی بەردەم گەلی كوردستان خستە ڕوو و، ئەوەی دووپات كردەوە كە "لە ئەنجامدا ئیرادەی گەلی كوردستان بەسەر كۆسپ و پیلانەكاندا سەردەكەوێت."
سەرۆك بارزانی ئەوەشی بۆ ئامادەبووانی كۆبوونەوەكە خستە ڕوو، كە پێویستە گەلی كوردستان پشت بە توانا و ئیرادەی خۆی ببەستێت و جەختیشی لەوە كردەوە كە كوردستان لە سەرووی بەرژەوەندیی هەموو لایەكە و دەبێ بەهۆی هەڵبژاردنەوە متمانەی گەلی كوردستان بە لایەنەكان نوێ بكرێتەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment