سەرۆکایەتیى هەرێم چاکسازییەکانى وەزارەتى پێشمەرگە خێراتر دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە بارەى هەنگاوەکانى چاکسازیى لە وەزارەتى پێشمەرگە لەگەڵ لیژنەى کاروبارى پێشمەرگە لە پەرلەمانى کوردستان بەدواداچوون دەکەن.

بەپێى ڕاگەیێندراوێکى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، به‌ڕێز كه‌ریم شه‌نگالی، سەرۆکی نووسینگەی سەرۆکی ھەرێم، بۆ یەکخستنەوەى ئیدارەى هێزەکانى یەکەى (70 و 80) و پرۆسەى چاکسازییەکان لە وەزارەتى پێشمەرگە لەگەڵ لیژنەى کاروبارى وەزارەتى پێشمەرگە کۆبوونەوە. 

باڵانبۆ محەمەد، ئەندامى لیژنەى کاروبارى پێشمەرگە لە پەرلەمانى کوردستان بە خەندان-ى ڕاگەیاند، لە کۆبوونەکەى سەرۆکایەتیى هەرێم گفتوگۆ لەسەر لە پرسی خانەنشینی و پلەبەرزکردنەوەى وەزارەتى پێشمەرگە کرا.

ئەو ئەندام پەرلەمانەى لیژنەی پێشمەرگە باسى لەوەشکرد، لەکۆبونەوەکەدا سەرجەم کێشەکانی پێشمەرگە باس کراوە  و بڕیار دراوە لیژنەیەک لە سەرۆکایەتی هەرێم، لیژنەی پێشمەرگە و وەزارەتی پێشمەرگە دروستبکرێت بۆ جێبەجێکردنی هەردوو یاسای چاکسازی و خانەنشینی پێشمەرگە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین