ئێران: بەشێك لە پارەكانمان لە عێراق وەرگرتووەتەوە کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

ناسر كەنعانی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، بەشێك لە پارە بلۆككراوەكەیان لە عێراق وەرگرتووەتەوە، بەڵام بڕەكەی ئاشكرا نەكرد.

ئەمڕۆ دووشەممە 21ی ئابی 2023 ناسر كەنعانی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی رایگەیاند، وڵاتەكەی بەشێك لەو پارەیەی وەرگرتووەتەوە كە لە عێراق بلۆك كرا بوو. 

كەنعانی دەڵێ‌، "بەشێك لە پارەكانمان لە عێراقە، بە هۆی دەستوەردانی ئەمریكا ئەستەم بوو ئەو پارانە بگوزارێنەوە، بەڵام هەندێكیان ئێستا وەردەگیرێنەوە". 

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بڕی ئەو پارەیەی ئاشكرا نەكردووە، كە لەلایەن عێراقەوە وەرگیراوەتەوە.

ساڵانە عێراق بە ملیاران دۆلار گازی سروشتی لە ئێران دەكڕێت، بۆ كارپێكردنی وێستگەكانی كارەبا، بەڵام بە هۆی سزاكانی ئەمریكا لەسەر ئێران، عێراق ناتوانێ‌ پارەكە راستەوخۆ بە ئێران بداتەوە، كە تا ئێستا نزیكەی 10 ملیار دۆلار دەبێت.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین