وەزیری بەرگریی چین: پابەندین بە قووڵکردنەوەی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئێران و بیلارووسیا ئێران

نوچەنێت:

وەزیری بەرگری چین لە کۆنفرانسی ئاسایشی نێودەوڵەتی مۆسکۆ رایگەیاند، پەکین پابەندە بە قووڵکردنەوەی "هاوکاری بەرگری" لەگەڵ ئێران و بیلاڕووس.

رۆژی چوارشەممە (16ی ئاب-ی 2023) رادیۆ فەردا لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، لی شانگفو، وەزیری بەرگری چین رایگەیاندووە، پەکین پابەندە بە قووڵکردنەوەی "هاوکاری بەرگری" لەگەڵ ئێران و بیلاڕووس. ماڵپەڕی "سێمافۆر"ی ئەمریکی، لەبارەی لێدوانەکانی ئەم بەرپرسە چینییە لە لە مۆسکۆ، دەنووسێت چین زۆر توندی هەوڵدەدات هاوکارییە سەربازییەکانی لەگەڵ وڵاتانی دیکە لە ئاستی جیهانیدا زیاد بکات، لەم پەیوەندییەدا بەسەر ئاسیا و ئۆراسیا و زەریای هێمن تەرکیزی کردووە. یەکێک لەو ئامرازە گرنگانەی کە بۆ ئەو مەبەستە لەبەردەستیدا هەیە، رێکخراوی هاریکاری شانگهایە، کە بەم دواییە ئێران تێیدا بوو بە ئەندام.

وەزیری بەرگری چین، رۆژی رابردوو لە لە گوتەکەیدا هیوای ئەوەی خواستووە کە بەم زووانە بیلاڕووس-یش ببێتە ئەندامی ئەم رێکخراوە.

لی شانگفو رایگەیاند: ئێمە پابەندین بە بەرەوپێشبردنی گفتوگۆ بۆ ئاشتی و گەیشتن بە کۆدەنگییەکی گەورەی نێودەوڵەتی بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانین، ئەمەش چ پەیوەندی بە ئەفغانستانەوە هەبێ، چ سوریا، چ قەیرانی ئۆکرانیا، چ بە پرسی ئەتۆمی ئێران.

هەروەها وەزیری بەرگری چین جەخت لەوە دەکاتەوە، کە تایوان بەشێکە لە "خاکی چین" و هەر هەوڵێکی ئەکتەرە بیانییەکان بۆ "کۆنترۆڵکردنی چین" بە بەکارهێنانی تایوان شکست دەهێنێت.

 

سەرچاوە: رادیۆ فەردا

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین