لە دێرەلووک پەکەکە لە یەک هەفتەدا دووجار تەقە لە هێزەکانى پێشمەرگە دەکات
نوچەنێت:
لە سنوورى ناحیەى دێرەلووکى سەر بە قەزاى ئامێدى گەریلاکانى پەکەکە تەقە لە هێزێکى پێشمەرگە دەکەن، بەڵام هیچ زیانێکى گیانى نەبووە.
ئەمڕۆ شەممە (12/ئاب/2023) لە نزیک گەلى رەشاڤای سەر بە ناحیەى دێرەلووک، دواى ئەوەى هێزێکى پێشمەرگە دەیەوێ بچێتە خاڵێکى نزیک رەشاڤا، لەلایەن گەریلاکانى پەکەکەوە بە چەکى سووک و قورس تەقیان لێدەکرێت.
بەپێى ئەو سەرچاوەیەى بە نوچەنێتى ڕاگەیاند، لە ماوەى چوار ڕۆژدا هێزەکانى پێشمەرگە لەلایەن گەریلاکانى پەکەکەوە تەقەیان لێدەکرێ، پێشمەرگە پەرچى داونەتەوە، بەڵام هیچ زیانێکى گیانى نەبووە.
جێگەى ئاماژەپێدانە، جگە لە هێرشەکانى گەریلاکانى پەکەکە بۆ سەر هێزەکانى پێشمەرگە، هەفتەى ڕابردوو، لە سنوورى ناحیەى دێرەلووک تى ئێ تییەک بە حەفارەیەکى هێزەکانى پێشمەرگەدا تەقییەوە، دواتریش بە چەکى ئار پێچى هێرشیان کردە سەر شۆفەڵ و حەفارەکانى پێشمەرگە، بەڵام هیچ زیانێکى گیانى نەبوو.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment