کەشناسى هەرێم: پلەى گەرما دادەبەزێت
نوچەنێت:
پلەکانى گەرما لە هەرێمى کوردستان بەراورد بە ڕۆژانى ڕابردوو دادەزێت و کەشناسى هەرێمى کوردستان دەڵێت، سبەى یەکشەممە لە سنوورى گەرمیان پلەى گەرما دەگاتە (49) پلەى سیلیزى.
ڕۆژى هەینى (11/ئاب/2023) بەڕێوەبەرایەتی گشتى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان بڵاویکردەوە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەل بوونی پەڵە هەوری جیاجیا, وە ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک هەیە.
سەبارەت بە کەشوهەواى سبەى یەکشەممە دەڵێت، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەل بوونی تۆزێکى سووک و کەمێک پەڵە هەور لە هەندێک کاتدا.
بەپێى پێشبینى کەشناسى هەرێم، پلەکانى گەرما بەگشتی کەمێک نزم دەبێتەوە بە ڕێژەى ( 1- 2) پلەى سیلیزى.
کەشناسى هەرێم ڕاشیگەیاند، سبەى یەکشەممە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە دەبێت :
ــ هەولێر : 46 پلەى سیلیزى
ــ سلێمانی : 44 پلەى سیلیزى
ــ دهۆک : 45 پلەى سیلیزى
ــ کەرکوک : 48 پلەى سیلیزى
ــ هەڵەبجە : 46 پلەى سیلیزى
ــ زاخۆ : 46 پلەى سیلیزى
ــ حاجی ئۆمەران : 34 پلەى سیلیزى
ــ گەرمیان : 49 پلەى سیلیزى
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment