ئاسایشى پیرەمەگروون تۆمەتبارى کوشتنى  دوو برا و کوڕەکەى دەستگیرکرد کوردستانی

نوچەنێت:

بکوژى ئەو سێ کەسەى ئێوارەى دێوێنێ لەسنوورى ناحیەى پیرەمەگروون کوژران، لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیرکرا. بەڕێوەبەرى ناحیەى پیرەمەگروون دەڵێت، بەپێى یاسا مامەڵەى لەگەڵ دەکرێت.

ئەمڕۆ هەینى (11/ئاب/2023) بەکر عەبدولکەریم، بەڕێوەبەری ناحیەی پیرەمەگروونی سەر بە قەزای دووکان بە رووداوی راگەیاند، ئەو کەسەی تۆمەتبارە بە کوشتنی سێ کەسەکەی ناحیەی پیرەمەگروون، بەیانی ئەمڕۆ هەینی لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی پیرەمەگروونەوە لە گوندێکی دەوروبەری ناحیەکە دەستگیرکرا.

بەکر عەبدولکەریم زیاتر ڕوونیدەکاتەوە و دەڵێت، تۆمەتبارەکە ئێستا لاى ئاسایشە، بەڵام ڕادەستى پۆلیس دەکرێ و بەپێى بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت.

شەوى ڕابردوو (10-8-2023) کەسێک لە ناحیەى پیرەمەگروونى سەر بە پارێزگاى سلێمانى، بەچەکەوە هێرشى کردە سەر ماڵێک، کە بەو هۆیەوە دوو برا و کوڕى یەکێک لە براکان کوژران، هاوکات ئافرەتێکى هەمان ماڵ بریندار بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین