پۆلیسى هەولێر: موقەدەم فوئاد لەژێر کاریگەریى مەى گیانى لەدەستداوە کوردستانی

نوچەنێت:

پۆلیسى هەولێر لە ڕاگەیێندراوێکدا هۆکارى مردنى ئەفسەرەکەى وەزارەت پێشمەرگە ئاشکرا دەکات و دەڵێت، "لەژێر كاریگەریی مەی بووە و بە چەكی خۆی لە جۆری كڵاشینكۆف گوللـەیەكی لە قاچی چەپی خۆی داوە" و گیانى لەدەستداوە.

ئەمڕۆ دووشەممە (حەوتى/ئاب/2023) پۆلیسى هەولێر ڕایگەیاند، موقەدەم (فوئاد شەهید زرار) "دوای لێكۆڵینەوەی سەرەتایی و بەدواداچوونی ورد لە ڕێگای كامێرای چاودێرییەوە، هەروەها پاڵپشت بە ڕاپۆرتی پزیشكی دادی و بەڕێوەبەرایەتیی بەڵگە و تاوانی هەرێمی كوردستان، بۆیان دەركەوتووە ئەفسەرەكەی وەزارەتی پێشمەرگە پێش ڕووداوەكە لە یەكێك لە یانەكانی مەی خواردنەوە بووە، دواتر لە شەقامی 120 مەتری، جارێك دەوەستێت و دواتر بە خێراییەكی زۆرەوە دەڕوات و خۆی دەكێشێت بە شۆستەی شەقام و بە بارهەڵگرێك دەكەوێت."

هەروەها پۆلیسى هەولێر دووپاتى دەکاتەوە، "ئەو ئەفسەرە لەژێر كاریگەریی مەی بووە و بە چەكی خۆی لە جۆری كڵاشینكۆف گوللـەیەكی لە قاچی چەپی خۆی داوە، بەڵگەكانی تاوان و پزیشكی دادی پشتڕاستی دەكەنەوە، كە ئاراستەی گوللـەكە لە ناوەوە بۆ دەرەوە بووە و یەك قەوانی بەتاڵی كڵاشینكۆف لەناو ئۆتۆمبێلەكە دۆزراوەتەوە، پاشان تووشی خوێنبەربوون بووە و لەناو ئۆتۆمبێلەكەی خۆی، گیانی لەدەست داوە."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین