کوڕێک یارمەتى سێ تۆمەتبار دەدات بۆ دزیکردن لە باوکى کوردستانی

نوچەنێت:

پۆلیسى سلێمانى لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاشکراى دەکات، سێ تۆمەتبار لەساتى بڕینى نووسینگەیەکى حەواڵ دەستگیر دەکات، کە منداڵێکى خاوەن نووسینگە هاوکاری کردوون.

ئەمڕۆ شەممە (پێنجى/ئاب/2023) پۆلیسى سلێمانى بڵاویکردەوە، "بەتۆمەتی بڕینی نوسینگەیەكی حەواڵەی دراو ، لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕ و بەهاوكاری نوسینگەی كوردساتی نەهێشتنی تاوان سێ‌ تۆمەتبار دەستگیركران."

بەپێى ڕاگەیێندراوى پۆلیس، لەساتی گەڕان و دەرچوونەکانی مەفرەزەكانی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی بۆناوبازاڕ و گەڕەكەكانی شاری سلێمانی، "سێ‌ تۆمەتبار لەساتی بڕینی نوسینگەیەكی حەواڵەی دراو دەستگیركران و دەستیشگیرا بەسەر بڕی 40 ملیۆن دینارو ژمارەیەكی زۆر كارتی هێڵەكانی پەیوەندی و ئینتەرنێت."

هاوكات، لەكاتی لێكۆڵینەوەكان دەركەوتووە "منداڵێكی خاوەن نوسینگەكە هاوكاری تۆمەتباران بووە بۆ بڕینی نوسینگەكە".

هەروەها هەرسێ‌ تۆمەتبار، (م، ك، ر لەدایكبووی 1986)، (پ، ر، ع لەدایكبووی 2001)، (ر، ع، ع لەدایكبووی 2001) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی (443) لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین